سیناتۆرێكی بەناوبانگی ئەمریکی هۆشیاری دەدات و دەڵێ فراوانبوونی گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تەنیا لە بەرژەوەندی ئێران و وڵاتانی دیکەیە، ماکرۆ روبیۆ، سیناتۆری کۆماریخواز، لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان24 دەڵیت پێویستە خەڵکی کوردستان ئەو هەل و ئازادییەیان بۆ برەخسێت تا خەونەکانیان بەدی بهێنن.
ماکرۆ روبیۆ سیناتۆری بەناوبانگی ئەمریكی دەڵێت: "ئەمە بابەتێکە کە من پێموایە پێویستە بەشێك بێت لە دیالۆگی بەردەوام لە داهاتوودا، بەڵام ئەوەی پەیوەندیی بە ئێستاوە هەبێت و بەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە هیوادارم هەم بەغدا و هەم هەولێر ئەم گرژییانە خاو بکەنەوە کە بە جۆرێك لە جۆرەکان زیان بە هەر دوولا دەگەیەنێت و ئێران و ئەوانی دكەش بەهێز دەکات، نەک بەنیازی کۆنترۆڵکردنی عێراقن بەڵکۆ دەیانەوێت کوردستانیش کۆنترۆڵ بکەن، بۆیە من داوا لە خەڵکی کوردستان ناکەم تا لە خەونەکانیان و لە سەربەخۆیی و توانایان بۆ دایلۆگ و پێگەیان لە داهاتوودا نائومێد بن، بەڵام دەبێ ئاگادار بین لە ئەنجامدانی ئەم کارە شتێکی بەرهەمدارمان دەست بکەوێت".
ئەو كۆنگرێسمانە گوتیشی: "پێموایە زۆر لایەن هەن کە بە هۆکاری جیاواز دەیانەێت ناسەقامگیری لە ناوچەکە بەردەوام بێت، بەڵام ئەمە ویستی ئێمە نییە، ئێمە سەقامگیریمان دەوێت، ئێمە دەمانەوێت خەڵکی کوردستان ئەو ئازادی و هەلەیان بۆ بڕەخسێت کە هەوڵی بەدیهێنانی خەونەکانیان بدەن، یەکێك لە هەڕەشەکانی ئەوان دیکەن بەکارهێنانی هێزە لە رێگەی یەکێك لە میلیشیاکانیان بۆ ئەوەی شەڕێك دابگیرسێننو وەك بیانۆیەك بەکاری بهێنن، ئەو شتەی کە ئێمە ئێستا پێمان دەکرێت ئەوەیە نەهێڵێن ئەم شەڕە کە ناسەقامگیریی لێدەکەوێتەوە روو بدات".
6/10/2017