دواجار مام جەلال ، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تەرمەکەی لە ئەڵمانیاوە هێنرایەوە کوردستان و دوای مەراسیمێکی گەورە بەرەو دوایین مەنزڵگەی لە دەباشان بەڕێکرا.
کاژێر 11:00 بەکاتی باشووری کوردستان بە فڕۆکەیەکی تایبەت لەگەڵ خێزانەکەی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبەکەی ، تەرمی مام جەلال گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
لە رێوڕەسمی پێشوازی لە تەرمەکەیدا فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراق، مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران، نوێنەری شای ئوردن، مەسروور بارزانی ، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ، سەلیم جبووری ، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر، نوێنەری سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان و کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بەشداربوون.
6/10/2017