بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ۳ هاووڵاتی کامێرانی کە لە ڕۆژی چوارشەمە ۱٥ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەرکرابوون، هێشتا چارەنوسیان نادیارە .
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە یەک مانگ پێش هیوا نەدیمی کوڕی موحەمەد کەریم و ئێقباڵ قوبادی کوڕی ئەحمەد و کەیومەرس نەدیمی کوڕی مارف لە لایەن هێزەئەمنییەتیەکان و ئیتلاعاتی کۆماری ئسلامی لە شاری کامێران بە تۆمەتی پەیوەندی لەتەک حیزبە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرابوون، لە دوای بەدواداچوونی زۆری بنەماڵەکانیشیان هێشتا چارەنوسیان نادیارە و دەسگا ئەمنییەتییەکان هیچ زانیاریک لە سەر دۆخ و شوێنی دەستبەسەرییەکانیان بڵاوناکاتەوە.