
شۆڕای ئاسایشی ناودەوڵەتی، لەسەر داوای ئەمریکا، لەمەڕ ناڕەزایەتییەکانی ئێستای ئێران کۆبوونەوە
ئەو کۆبوونەوە کاتژمێر ١١:٣٠ شەوی هەینی ١٥ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی/٥ی ژانویەی ٢٠١٨ بە کاتی ئێران بەڕێوە چوو.
ڕووسیە بە گشتی لەگەڵ ئەو کۆبوونەوەیە ناڕەزایەتی دەربڕیوە و بە دەست تێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێرانی دەزانێ.
ئەو کۆبوونەوەیە لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێ کە تا ئێستا لانیکەم ٢٣ کەس لە ناڕازیەکان لە شارە جیاجیاکانی ئێران کوژراون و زیاتر لە ٤٥٠ کەسیش دەستبەسەر کراون.
نیکی هیلی لە دانیشتنی ئەمشەودا گوتی: “جیهان بینەری ڕووداوکی دهەژێن لە سووریە بوو. کارەساتگەلێک کە لەلایەن دەوڵەتی مرۆڤکوژەوە کە مافی دەنگ هەڵبڕینی لە خەڵکەکەی زەوت کردبوو، هاتە ئاراوە. ئێمە ناهێڵین ئەو ڕووداوە لە ئێران ڕوو بداتەوە”.
نوێنەری سوید لەو دانیشتنەدا گوتی: “ئێمە سەرکوتی خەڵک لە ئێران مەحکووم