به هۆی گرانیی کاڵا و ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان و ئێران خەڵک دژی ئەو ڕێژیمە ڕاپەڕیون و خۆپیشاندانەکان بەردەوامن.
بەپێی هەواڵەکان: ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، خەڵکی کرماشان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، دژی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، کە توانای بەڕێوەبردنی وڵاتیان نیە و کێشەکانیان بۆ چارەسەر ناکرێت خۆپیشاندانیان بەڕێوە بردووە.
خۆپیشاندەران لە کرماشان دژی ڕێژیم دروشمی وەک "زندانی سیاسی باید آزاد گردد"، "مرگ بر دیکتاتور"یان بەرز کردووەتەوە. هەروەها لە کوردستان هێڵی ئینتێرنێت لە زۆربەی شارەکان پچڕاوە هێڵی تەلەفوون کار ناکات و کورتەنامەش بەڕێ ناکرێت و فەزای شارەکان میلیتاریزە کراوە.
هەروەها جێگری پارێزگاری تاران هۆشداری بە خەڵک داوە کە دژی هەر