وتاربێژى ئه‌مڕۆى نوێژى هه‌ينى تاران، ئه‌حمه‌د خاته‌مى رايگه‌ياند، كۆمارى ئيسلامى ئێران بوو نه‌يهێشت "ئيسرائيلى دووه‌م" درووست بێت.
خاته‌مى وتارى ئه‌مڕۆى نوێژى هه‌ينى تارانى ته‌رخانكرد بۆ باسكردن له رووداوه‌كانى ئێران و گوتى: "ئه‌وه‌ى ده‌گوزه‌رێت، هه‌ندێك له كينه‌كانى ئه‌مريكايه. له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييدا ئيستكبار به‌رده‌وام شكستى خواردووه".
گوتيشى: "داعش كه خۆيان درووستيان كردبوو، وتبوويان، رزگاركردنى مووسڵ 10 بۆ 30 ساڵى پێويسته، به‌ڵام ئێران به هه‌شت مانگ له مووسڵ له‌ناوى برد".
له درێژه‌ى وتاره‌كه‌يدا كه كوردستان24 راسته‌وخۆ په‌خشيكرد، ئه‌حمه‌د خاته‌مى وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ هه‌وڵه‌كانى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان و ئه‌نجامدانى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى له 25ى ئه‌يلوولى رابردوودا، ئه‌حمه‌د خاته‌مى گوتى: "ده‌يانويست ئيسرائيلێكى نوێ درووست بكه‌ن، هه‌مووان تێگه‌يشتن ئه‌و هێزه‌ى نه‌يهێشت ئيسرائيل درووست بكرێت، ئێران بوو".
له باره‌ى عێراق و سوورياشه‌وه گوتى: "پاره‌ى زۆريان خه‌رجكرد بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له ده‌ستى ئه‌وان بێت، به‌ڵام ئێستا وا نييه، له سوورياش نه‌يانتوانى".
له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا ئه‌حمه‌د خاته‌مى تۆمه‌تى ئاراسته‌ى هه‌ولێر كرد و گوتى: "ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌يانه‌وێت بيكه‌ن، به‌شێكه له كينه‌كانيان. چيرۆكه‌كه ئه‌وه‌يه سعووديه پاره‌كه‌ى ده‌دا و له ئه‌مريكا پيلانه‌كه داڕێژرا و بڕيار بوو ئه‌مريكا له هيرات و هه‌ولێره‌وه چه‌ك ره‌وانه‌ى ئێران بكات و له مانگى رێبه‌نداندا كێشه‌كه كۆتايى پێ بهێنن".
هه‌روه‌ها گوتى: "يه‌كێك له به‌جێماوه‌كانى رژێمى سه‌ڵته‌نه‌تى وتبووى ئێمه له 22ى رێبه‌ندان لێره‌ين و منيش پێيان ده‌ڵێم، ئێوه تا كۆتايى لێره نابن و ئه‌گه‌ر بێن له يه‌كه‌م هه‌نگاودا پێتان ده‌شكێنين و دواى ئه‌وه‌ش له سێداره‌تان ده‌ده‌ين".
٦/١/٢٠١٧