خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران دژی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، درێژەی هەیە و دۆخی دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان نالەبارە و هەتا ئێستا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانیش لە زیندانەکانی ڕێژیم گیانیان لە دەست داوە.
سەرەڕای هەڕەشەی کوشتن و سەرکوتی بێڕەحمانەی خەڵک و هاووڵاتییان لە لایەن هێزە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران، هەروا بە شێوەی پچڕپچڕ لە شارەکانی کوردستان و ئێران خۆپیشاندانەکان درێژەیان هەیە و خەڵک دروشمی ڕووخانی ڕێژیم لە سەر دیوارەکان دەنووسنەوە.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، خەڵکی ئێران لە شارەکانی برووجێرد، ئیسفەهان، شیراز، ماهشهەر دژی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئاخوندی و بارودۆخی ئابووری و ن