
یەکێک لە درووشمەکانی خۆپێشاندەران: "بەندکراوانی سیاسی دەبێت ئازاد بکرێن".
ڕۆژێک دوای کۆبوونەوەی ناڕەزامەندی دەربڕین لە شاری مەشهەد و چەند شاری شاری دیکەی خۆراسان و شاە روود کۆمەلێک لە خەڵک لە بەرامبەر دۆخی ئێستادا لە شارەکانی کرماشان و خۆڕەم ئاباد کۆبوونەوە و درووشمیان دژی دەسەڵاتداران و کۆماری ئیسلامی ئێران دەدا.
بە گویرەی ڕاپۆرتەکانی ئاژانسەکانی ئاسۆشێتێدپرێس و ڕوێتێرز خۆپێشاندانەکانی سیاسی لە ئێران بە دەگمەن و ئەو خۆپێشاندانانەی ئەم دواییانە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بایی پێدوایستییەکانی ژیان شەپۆلێکی هەرە گەورەی لە ناڕەزاییەکان ساز کردوە کە لەوەتا نائارامی ٢٠٠٩ لە ئێران دا وێنەی نەبوو.
خەڵک لە بەرامبەر دەسەلاتداری مەلاکان تووڕەن و نیگەرانی ئەو خۆتێکەڵ کردنەی ئێران لە ئەو شەڕانەی هەریمین کە لە سوریا و لە عێڕاق دا هەن.
خۆپێشاندەران لە کرماشان دروشمەکانی "بەندکراوان دەبیت ئازاد بکرێن"، و "یان ئازادی یان مەرگ"