فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

١٤٥ کەس لە چالاکانی سیاسی و میدیایی كوردستانى و ئيرانى لە بەیاننامەیەکدا پشتگیریی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەمدواییەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن و دەلێن پشتگیری لە ناڕەزایی و خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین و خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتییان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لەو هەلومەرجە سەرکوتگەرییەدا شیاوی ستایش و پشتگیرییە.

دەقی پشتگیرییەكە بخوێننەوە:

پشتگیری لە ناڕەزایی و خۆپیشاندانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین

چەندین ڕۆژە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووەتە گۆڕەپانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕینی هاووڵاتییان كە هاوكاتە لەگەڵ خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی ئێران کە پتر لە ٩٠ شاری گرتووەتەوە و ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە كۆماری ئیسلامی ئێرانە و درووشمی سەرەکی خەڵکی ناڕازیش ڕووخانی ئەو دەسەڵاتەیە. كۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایی هاووڵاتییان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لەو هەلومەرجە سەرکوتگەرییەدا شیاوی ستایش و پشتگیرییە.

ئێمە لە ڕوانگەی باوەڕبوونمان بە دابینكردنی خواست و مافەكانی هاووڵاتییان پشتگیری خۆمان بۆ داواكاریی و خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەردەبڕین و داواکارین هەتا دابینكردنی خواستەكانیان درێژە بە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتییە ئاشتیخوازانەكانیان بدەن و سەرنجی بیروڕای گشتیی جیهان بۆ لای ئەم ڕاستییە ڕاكێشن كە لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامییەوە مافی خەڵکی ئێران بەگشتیی و کورد بەتایبەتی پێشێل کراوە و لە مافی ئازادی ڕادەربڕین و ژیانێکی شەرەفمەندانە بێبەش کراون و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە مافی خۆیانە کە ژیانێکی ئاسوودە و سەربەرزانەیان لە کەشوهەوایەکی ئازاد و دیموکراسییانەدا هەبێت.

ئێمە داواکارین لە میدیاکان کە بە دروستی ڕووماڵی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەن و هەروەها داواکارین لە کۆڕ و کۆمەڵگە نێودەوڵەتی و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ کە پشتیوانی سەرەکی ئەو شۆڕشە مەدەنییە بن و دەوڵەتانی زلهێز بەرژەوەندیی ئابووریی خۆیان وەپیش داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران نەخەن و پشتگیریی ئەو شۆڕشە بن کە بۆ ڕووخانی ڕژێمی ئێران بەچڕی لە شارەکانی ئەو وڵاتەدا درێژەی هەیە.

-----------

ناوەكان:

خالد محمدزادە. بهزاد خوشحالی. محمد رضا اسکندری. دلشاد خوشناو. طاهرە خرمی. عباس خرسندی. محمد حسنزادە. آزاد مستوفی. محمد توفیق اسدی. محمد زمانی. طاهرە صادقی. طیبە اصغرزادە. آرش زمانی. مۆحسێن باوەجان، ئازاد محەممەدزادە، زریان جەمیل. ئالان بەهرامی، محەمەد محەمەدی، ئاوات خەلیل حسێن، کاوه کانەبی، ئۆمید عبداللھی، عومەر سنجوەی، پێشەوا مێنبەری، بێهرووز ئەردەڵان، عەزیز بامروەت، ئـازاد عەباسیان، سمایل ئیبراھیمی، فواد جەعفەری، رەووف مەرزبان، كاوە سەردەشتی، بیژەن قوبادی، حەسەن لاوە، ئیدریس عەبدی، دیلان سەعیدی، عوسمان ئەمینی، محەممەد عەبباسی، شوانە ڕەزگەیی، عەبدولواحید خەندەڕەش، ئیبراهیم قادری، احمد مورادی، باوکی دانا، وریا مەللاک، عەلی فەتحی، ئیدریس پیری، هێژا مەنگوڕ، شورش سولتانی، ڕەزا محەممەدئەمینی، جەلال فیشالی، سیروان حەنیفی،سەلاح شەشە، ناسر قازی، سۆران ئەمینی، عەبدولا کەریمی. فەتاح ئەحمەدی. رەحیم دەستیار. زاهید شاعیری. ئاسۆ گلابی. هوشەنگ تاجر . هاوڕێ یوسفی. جەواد گودرزی. ئارام محەمەدیان. فاڕووق عەبباسی. محەممەد ڕەشیدی . مەندانە حەبیب زاده. زینب حسینی. رەحیم هەوشاری . کەمال دەرۆیشی. کماڵ حەسنپور. بیژەن قارەمانی. ئەمین رەشیدی. مستەفا زاهیدی. موژگان عەلیپوور. سوێسنا رفیق. سالار قارەمانی. لوقمان محەممەدی. زێنەب ئیلخانیزادە، سەید خدر میرسەیدی. كامەران بالنور. مینا سوڵتانزادە. ئەمجەد حوسین پەناهی .ئیقبال مرادی. هوشیار ویسی. ناسر برزوی. كامران سوهرابی. حکیم اسماعیلی. سۆران شێرزاد .هەمزە ئاگوشی. صلاح وێردی. وریا رەحمانی. حەسەن ئەهوەن. یوسف شامحمدی. مەحەمەد ئەفەندی. سیامند خوسرەوی. عەزیز كەریمی. کۆماس شەهبازی. شۆڕش پایمەرد. جەلال هانیسی. رێبوار مووسەوی. علی حسن پور. سورەییا پەیڕەوان. مەلا قادر محمدی. كویستان داودی. ناسر رەسووڵنەژاد. وەلی رۆستەمی. جەهانگیر قوربانی. کاوه مدرسی. یوسف قادری. جافر رەسووڵی. عەبدوڵا حەسەن زادە. دڵشاد حوسەینی. محەمەد حەكیمی. کوسار کومار. کەریم بابەکر. وه حید که مالی . ئەفسانە شاە محەمەدی. جانی دیدار. وریا ماملێ . شاسوار هەرشەمیی. ئامانج سەلواتی. كاكشار ئۆریمار. گۆران عەلیپور. ستار رحمانی. رێباز ئازەرپوور. حامد کەلامی . شۆرش بێھرووز .هاشم ڕۆستەمی . ئازاد شیخی. علی خانی. رەزا شەریفی بوکانی . شلێر حەسەنپوو .جعفر فه قی نه بی . قەسیم خان نەرزیوە . هیوا مولانیا‌و . جمیله نقدی . عیسی مه حمودی . سامره ند ره شیدیان . مستەفا ڕەستگار . حەمە سەعید زەنگنە . حسین راد . کەماڵ گروێسی . سولەیمان دڵسۆز . سەبری بەهمەنی . سەلاح خزرپوو . ئاسۆ ئەحمەدیان.

٦/١/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان