فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئینتزامییەکان لە سنووری نێوان پارێزگای ورمێ و وڵاتی تورکیە تەقەیان لە ٣ کۆڵبەری کورد کرد کە لە ئاکامدا ٢ کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێو خۆییەکان، ڕۆژی ڕابردوو، ٣ کۆڵبەری کورد خەڵکی ناوچەی سۆما و برادۆست سەربە شاری ورمێ، لە سنووری نێوان ورمێ و وڵاتی تورکیە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکومەت پێکران.
تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە لە ناوچەی سۆما و برادۆست ناوی ئەو ٢ کۆڵبەرە کوژراوەکەی بە ناوەکانی “م.ق” تەمەن ٢١ ساڵ و “الف ق” تەمەن ٢٠ ساڵ ڕاگەیاندراوە و شوناسی کۆڵبەرە بریندارەکە ئاشکرا نەکراوە.
بە وتەی هاووڵاتییانی دانیشتووی گوندی “کۆڕان” لە ناوچەی سۆما و برادۆست، هەتا ئێستا لەو بارەیەوە هیچ لێدوانێکیان لەسەر چۆنیەتی کوژران و برینداربوونی ئەو ٣ کۆڵبەرە کوردە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام دەوترێ هیچ شتومەکێکیان پێ نەبووە و هێزە سنوورپارێزەکان بەبێ هۆ تەقەیان لێکردوون.
ئەو رووداوە لە حاڵێکدایە کە وەزیری ناوخۆی ئێران حەوتووی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، پیشەی کۆڵبەری نامێنێ و بۆ ئەو گوندانە هەتا ٥٠ کیلۆمێتری دەکەونە سەر سنوور، کارتی پیلەوەرییان بۆ دروست دەکرێ.
لەلایەکی دیکەش کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام ئیدیعا دەکەن تا ئێستا هیچ کۆڵبەرێک لە سنوورەکان نەکوژراون و پێیان دەڵێن: قاچاخچی.

3/1/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان