فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژی ٥ شەممە، ٤ی ژانویەی ٢٠١٨ رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە دەركردنی راگەیاندنێك خوازیاری ئەوە بوو كە كۆماری ئیسلامی واز لە سەركوتی بێڕەحمانەی خەڵكی خۆپیشاندەر بهێنێت .

لەم راپۆرتەدا كە ئاماژە دراوە بە قۆڵبەست كردنی زیاتر لە هەزار كەس لە ئێران، باس لەوە كراوە ئەگەری ئەوە هەیە كۆماری ئیسلامی رەفتاری توندووتیژئامێزی ببێت بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی قۆڵبەستكراو و لەم پەیوەندەدا نووسیویەتی :" ئەم كەسانە مەترسی ئەوەیان لەسەرە كە رەفتاری خراپ و نەشیاویان لەگەڵ بكرێت و ئەشكەنجە بدرێن و بەشێكی زۆر لەو كەسانەی كە قۆڵبەست كراون مافی ئەوەیان نییە پەیوەندییان هەبێت لەگەڵ بنەماڵەكانیان و پارێزەریان هەبێت."
رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی هەروەها ئاماژەی بە كوژرانی زیاتر لە ٢٢ كەس داوە لە خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوودا و وتوویەتی:" پێویستە بە خێرایی لێكۆڵینەوە لەم بارەوە بكرێت و ئەو كەسانەی كە تاوانبارن لە كوشتنی خۆپیشاندەران، سزای یاسایی بدرێن."
لە خۆپیشاندانی چەند رۆژی رابردووی خەڵكی ئێران دژ بە كۆماری ئیسلامی، كە بەشێكی زۆر لە شارەكانی ئێرانی گرتەوە، خەڵك بە دروشمەكانی خۆیان ویستی رەوای خۆیان بۆ ژیانێكی ئازاد و بێ هەڵاواردنی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری بە گوێی دونیا گەیاند.
كۆماری ئیسلامی ویستی رەوای خەڵك و خۆپیشاندانی خەڵك بە دروستكراوی دەستی دوژمنان دەزانێت و بە توندی هێرشی كردە سەر خۆپیشاندەران و بە پێی راپۆرتەكان زیاتر لە ٢٥ كەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە ١٣٠٠ كەس قۆڵبەست كراون.
هەروەها رژیم بۆ بەرگرتن بە خۆپیشاندانەكان، هەوڵی ترساندن و تۆقاندن دەدات و لەهەموو ئامرازێك بۆ ئەم مەبەستە كەڵك وەردەگرێت. لەوانە سنوورداركردن و فیلتێر كردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تێلگرام و ئێنستاگرام.
خۆپیشاندان رۆژی پێنجشەممە پێی نایە حەوتەمین رۆژی خۆی و سەرەڕای هەموو گوشارەكان، خەڵك سوورن لە سەر خواستەكانی خۆیان و هەر رۆژەو لە شارێك یان لە ناوچەیەك خۆپیشاندان دەست پێدەكات و بەردەوامی هەیە.
راگەیاندنی رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوا لە كۆماری ئیسلامی دەكات كە پێویستە خواستی خەڵك و مافەكانیان لەبەرچاو بگیردرێت، خواستی سەرجەم كەس و لایەنە مرۆڤدۆستەكانە، بەڵام كۆماری ئیسلامی سەرەڕای هەموو نیگەرانییە ناوخۆیی و دەرەكییەكان بەردەوامە لە سیاسەتی ترساندن و تۆقاندن.

6/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان