جرارد ئارۆد" باڵوێزی فەرانسە لە ئامریکا هاوکاریی وڵاتەکەی و ئورووپای بۆ پێشگرتن لە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەدا دووپات کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، باڵوێزی فەرانسە لە ئامریکا ڕایگەیاندووە کە هاوکات لەگەڵ پاراستنی ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە دەستێوەردانەکانی ئەو ڕێژیمە لە ناوچەدا هاوکاریی وڵاتانی جیهان دەکەین.
ماوەیەک پێش لەو بارەیەدا "ژان ئیوو لۆدریان"، وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسە نیسبەت بە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی ناوچەدا نیگەرانی دەربڕی و جەختی کردەوە کە "مێحوەری تاران تا مەدیتەرانە" مەترسیدارە.
لۆدریان هەروەها باسی لەوە کردبوو، پەرەگرتنی دزەکردنی