ێكخراوی منداڵپارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "یونسێف" هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی منداڵان له شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌دات، كه زۆرێك له راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌ئه‌نجامی هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و شاره، به‌ده‌یان منداڵ بوونه‌ته قوربانی.
یونسێف له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، فه‌ران ئیكیزا نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه‌یان له سووریا جه‌ختی له‌سه‌ر چه‌ند راپۆرتێك كردۆته‌وه، كه له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا گیانله‌ده‌ستدانی به‌لایه‌نی كه‌م 11 منداڵ و برینداربوونی ده‌یانی دیكه له شاری عه‌فرین پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی توركیا بوونه‌ته قوربانی.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ته‌نیا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، 9 منداڵ له هێرشه‌كانی سوپای سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی خان شێخۆن و سه‌راقبی سه‌ر به پارێزگای ئیدلب گیانیان له‌ده‌ستداوه. له گه‌ڕه‌كی باب تۆمای سه‌ر به شاری كۆنی دیمه‌شقیش 3 منداڵ له‌كاتی