نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، لە دانیشتنی شۆرای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی کردووەتەوە کە دەستی ڕێژیمی ئێران لە پشت قەیرانەکانی یەمەن، سووریە و لوبناندا ئاشکرایە.
نوێنەری ئامریکا، "نیکی هێلی"، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەدا جارێکی دیکە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە هۆکاری هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست ناو بردووە.
هێلی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاوی لە کۆبوونەوەی شۆرای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکاندا وتوویەتی: "بە وردبوونەوە لە قەیرانەکانی سووریە، یەمەن، لوبنان، میسر و هەروەها بەردەوامی و بنەبڕنەکرانی داعش، دەست و ڕۆڵی ڕێژیمی تێرۆریست پەروەری کۆماری ئیسلامیی