فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و سوپای سووریا رێککەوتن لەسەر دابەشکردنی بەشێک لە یەکەکانی سوپای سووریا لەسەر سنووری رووبەڕبوونەوە لەگەڵ تورکیا.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی فورات ANFی نزیک لە پەیەدەی راگەیاندووە "دانوستاندنە راستەوخۆکان چەند رۆژێکە لە ناوچەی حەلەب دەستیانپێکردووە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل و سوپای سووریا. لە قۆناخی یەکەمدا ئاستەنگی هاتەبەردەم، بەهۆی دەستوەردانی هەندێک لایەنی نێودەوڵەتی وەک رووسیا و هەوڵدان بۆ ئاستەنگ دروستکردن لەبەردەم رێککەوتن. هەروەها بەربەستی دیکە پەیوەندی هەبوو بە ناوچەکانی بڵاوکردنەوەی ئەو یەکانە و هاوئاهەنگی نێوان هەردوولا لە جەنگی دژی ئەو گرووپە چ ەکدارانەی کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات. هەروەها لەگەڵ ئەگەری ئەوەی رێککەوتن کۆمەڵێک پرسی دیکەی هاوبەش بگرێتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی باب، جەرابلوس کە لە ژێر کۆنترڵی تورکیادان".

گەڕی یەکەمی دانوستاندنە کۆتاییەکانی رۆژی یەکشەممە کێشەی تێکەوت، بەڵام بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئاژانسەکەی نزیک لە پەیەدە "هەردوولا لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دروستکردنی بنکەی سوپای سووریا و دابەشکردنی هەندێک خاڵی سەر سنووری رووبەڕبوونەوەی تورکیا، بەڵام رێککەوتنی سیاسی و کارگێڕی نەکراوە، یەکینەکانی پاراستنی گەل مەرجەکانی خۆیان سەپاند، بەوەی تەنیا هەندێک یەکەی سوپا دابەشببن".

هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە "هەردوولا رێککەوتوون لەسەر رێگەنەدان بە فڕۆکەکانی تورکیا بەسەر ئاسمانی عەفریندا بسووڕێنەوە. بەپێی پسپۆڕانی سەربازی بە رێگریکردن لە فڕۆکەکانی تورکیا، ئەوا تورکیا 80% سەرچاوەی هێرشبردن لەدەستدەدات".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ تۆڕی میدیایی رووداو ئاشکرایکرد، سوپای سووریا و هەسەدە لەبارەی عەفرین رێککەوتوون و سوپای سووریا بۆ پاراستنی سنووری عەفرین دەچێتە نێو شارەکەوە.

شێخۆ بلۆ، سیاسەتمەداری کورد لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "رۆژی دووشەممە 19-2-2018 سوپای سووریا بۆ پاراستنی سنوور دەربازی نێو عەفرین دەبێت".

رێککەوتنەکە لەکاتێکدایە، 30 رۆژە ئۆپەراسیۆنی تورکیا و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر عەفرین دەستیپێکردووە. تورکیا دەڵێت تاوەکو ئێستا 15% ی خاکی عەفرینی گرتووە، بەڵام هەسەدە رەتیدەکاتەوە و دەڵێت هێندە پێشڕەوییان نەکردووە.

١٩/٢/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان