فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە کەرکووک ئاڵای کوردستان بە هەموو شێوەیەک قەدەخەکراوە، لەناو ماڵ و ئۆتۆمبێلیشدا هێزی عێراقی ناهێڵن کورد ئاڵا هەڵکەن، وێنەی ئەو شەهیدانە لەسەر شەقامەکان لێکراونەتەوە کە باکگراوندیان ئاڵای کوردستان بووە.

دەستی دژەکانی ئاڵای کوردستان گەیشتنە هەموو شوێنێکی کەرکووک، جگە لەسەر گۆڕی ئەو شەهیدانەی بەباوەڕیی شەکاوەیی ئەم ئاڵایەوە سەریان نایەوە.

ئاڵای کوردستان لەسەر شەقامەکان یان لێکراونەتەوە یان دڕێندراون و سووکایەتییان پێکراوە، تەنانەت لەسەر بینای قوتابخانە کوردییەکانیش هێنراوەتە خوارەوەو ئێستا سروودی ئەی رەقیبیش لەزاری قوتابییان نایەتەدەر.

لایەنە کوردستانییەکانیش ئاڵای سەرەوەی بیناکانیان لێکردووەتەوە و گواستویانەتەوە ژووری کۆبوونەوەکانیان، دەیانەوێ لەم قۆناخە بەدواوە بەیەکگرتوویی بەرەنگاری ئەو دیفاکتۆیە ببنەوە کە بەسەرییان سەپێنراوە.

مەولوود رەسول، بەرپرسی مەڵبەندی یەکگرتووی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند "تاوەکو ئێستا دۆخەکە نائاساییە، دۆسیەی ئەمنی لەدەست ئەو هێزانەیە، پێشتر لای کورد بوو، بەڵام ئێستا وانییە، دەتوانین بڵێین ململانێیەکی مەزهەبی و نەتەوەیی هەیە، ئێمە دەبێت مامەڵەیەکی نەتەوایەتی و کوردانە بکەین و لەیەک نزیک بین".

پێشتر ئەنجوومەنی پارێزگا پشت ئەستوور بەمادەی 140و 115ـی دەستوور بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای دابوو، دادگای فیدراڵی تانەی بڕیارەکەی رەتکردەوە، هەربۆیە سەرۆکی ئەنجوومەن پێشنیاز دەکات سکاڵا لەسەر داگرتنی ئاڵای کوردستان تۆماربکرێت.

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە رووداوی راگەیاند "ئێستا بەپێی دوا بڕیاری دادگای فیدراڵی، دەڵێت ئەمە کاروباری نێوخۆییە و بەپێی ماددەی 31 ئاماژەی پێداوە لەناوەڕۆکی بڕیارەکە، پانتایی هێشتووەتەوە و بڕیارەکەی ئێمە بۆ هەڵکردنی ئاڵا دەبێ وەک خۆی بڕوات، ئێستا ئەوەی نایەوێ ئاڵا بەرزەوەبکرێت پێویستە سکاڵای لەسەر بکرێت".

لەدوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە تەنیا ئاڵای کوردستان قەدەخەکراوە، تورکمانەکان وەک ئاماژەی سەرکەوتن گەڕەکەکانیان شین دەکاتەوە و بەهۆی هەژموونی شیعیشەوە لەشارەکە درووشم و ئاڵا مەزهەبییەکان لەشوێنی ئاڵاکانی کوردستان بەرزکراونەتەوە.

١٩/٢/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان