ئه‌میندارى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى (نوجه‌با) كه یه‌كێكه له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/ 2/ 2018 هه‌ڕه‌شه‌ى "پاككردنه‌وه‌ى عێراق له هێزه ئه‌مریكییه‌كان"ى كرد.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ئه‌كره‌م كه‌عبى، ئه‌میندارى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى (نوجه‌با)، ڕای گه‌یاند: "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له هه‌وڵى ته‌واومان بۆ پاككردنه‌وه‌ى ته‌واوى خاكى عێراق له هێزه ئه‌مریكییه‌كان و شانه نووستووه‌كانى تیرۆر، كه به‌به‌رده‌وامى هۆشداریمان داوه له‌وه‌ى، ئه‌و شانه نوستووانه له‌ژێر پارێزه‌ریی ئه‌مریكییه‌كان به‌ناو و ناونیشانى جیاوازه‌وه كار ده‌كه‌ن".
هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌و ئه‌مینداره‌ى میلیشیای نوجه‌با، له‌دواى ئه‌وه دێت، كه دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر، 27 چه‌كدارى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه‌ى سه‌عدونییه له سنوورى حه‌ویجه، كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كی داعشه‌وه و كوژران.
بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با، یه‌كێكه له‌و میلیشیایانه‌ى كه وه‌ك خۆیان ڕایده‌گه‌یه‌نن، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى عه‌لى خامه‌نه‌ئى، رابه‌رى باڵاى ئێرانى له عێراق كار ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێیان له‌گه‌ڵ حزبوڵاى لوبنانى هه‌یه، به‌م دواییانه‌ش
21/2/2018