له ئاكامى روودانى ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له شارى دياربه‌كر (ئامه‌د)ى باكوورى كوردستان دوو كه‌س بريندار بوون.
ئه‌م ته‌قينه‌وه‌يه، دووه‌م رووداوى له‌و جۆره‌يه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه له دياربه‌كر رووياندابێت.
ته‌قينه‌وه‌ى يه‌كه‌م له 27ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018 روويدا. هيچ زيانێكى گيانى لێنه‌كه‌وته‌وه.
پارێزگارى دياربه‌كر له باره‌ى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى مانگى رابردوو، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياندبوو، ئه‌و بۆمبه‌ى ته‌قيوه‌ته‌وه بۆمبێكى درووستكراوى خۆجێى بووه، به بتڵى غازه‌وه لكێنراوه.
كوردستان24 له هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى زانيارى زياتره له باره‌ى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى شاره‌كه.
به گوێره‌ى زانيارييه به‌راييه‌كان، هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و له ناوچه‌ى نزيك ته‌قينه‌وه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه.