فڕۆکەیەکی ئێرانی بە 66 سەرنشینەوە کە لە تارانەوە بەرەو یاسوج دەڕۆیشت ، لە ناوچەی سمیرۆمی ئەسفەهان کەوتە خوارەوە.
پەیوەندییە گشتییەکانی هێڵی ئاسمانی (ئاسمان) کە فڕۆکەکە سەر بەو هێڵەبووە رایگەیاند ، فڕۆکەکە 66 سەرنشینی هەبووە بە ستافی فڕۆکەکەشەوە کە سەرنشینەکانی منداڵێک و 59 ژن و پیاو بوون، هەروەها فڕۆکەوان و جێگرەکەی ، دوو ستافی ئاسایشی ناو فڕۆکەکە و دوو کەس لە ستافی فڕۆکەکە لەنێو قوربانییەکاندان.
موجتەبا خالیدی گوتەبێژی فریاکەوتنی ئێران دەڵێت ، فڕۆکەکە دوای 20 خولەک لە فڕینی لە رادار نەماوە و دواتر لە ناوچە شاخاوییەکانی سمیرۆمی ئەسفەهان کەوتووەتەخوارەوە.
موجتەبا خالیدی ، گوتەبێژی فریاکەوتنی ئێران لەبارەی چارەنووسی سەرنشینەکانی فڕۆکەکە گوتی ، هەلیکۆپتەرێکی فریاکەوتن بۆ شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە نێردراوە بەڵام بەهۆی شاخاوی بوونی ناوچەکە ناتوانین ئامبۆڵانس بنێرین.
19/2/2018