ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٣٠ی ڕێبەندان تەرمی بێ گیانی ئەبووبەکر عیبرانی، کۆڕی مەڵا ڕەسووڵ عیبرانی کۆڵبەری خەڵکی گۆکتەپەی مەهاباد لە بناری بەرزاییەکانی کانیزەردی سەردەشت دۆزرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” ئەبووبەکر عیبرانی خاوەن ژن و سێ منداڵ بوو و لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت خەریکی کۆڵبەری بوو.
لە ماوەی دوو مانگی زستانی ئەمساڵدا ٢٨ کۆڵبەر و کاسبکار لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧ کەسیان بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی و ڕەق هەڵاتن لە سەرمان گیانیان لە دەست داوە.
٢٠/٢/٢٠١٨