فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

له‌ وتارێكی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ نیویۆڕك پۆستدا هاتووه‌ ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌یه‌ هێرش بكرێته‌سه‌ر سپای پاسدارانی‌ ئێران.

نیویوڕك پۆست له‌ وتارێكدا به‌ قه‌ڵه‌می‌ ڕیچارد گێلدبێڕگ “ڕاوێژكاری‌ پله‌ به‌رزی‌ بنیای‌ به‌رگری له‌ دێموكراسییه‌كان” له‌ ژێر ناوی‌ “كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ ترامپ هێرش بكاته‌سه‌ر سپای پاسداران” ده‌نووسێ، ده‌وڵه‌تی‌ پێشووی‌ ئه‌مریكا به‌ نه‌رمی‌ له‌گه‌ڵ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران مامه‌ڵه‌ی‌ كرد و له‌ هه‌مبه‌ر وتووێژی‌ ئه‌تۆمی‌ و سیاسه‌تی‌ سووریه‌ و به‌ گشتی‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ نێوه‌ڕاستدا شكستی‌ هێنا و ڕۆژهه‌ڵاتی‌ دوو ده‌ستی‌ به‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران پێشكه‌ش كرد و ئێستا ئێران به‌ بلاوكردنه‌وه‌ی‌ بیری‌ ته‌ندئاژۆیی خۆی‌ و تیرۆر و مووشه‌كه‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ داگیر كردووه‌.

له‌ درێژه‌ی‌ ئه‌و وتاره‌دا هاتووه‌ كه‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام چه‌كوچۆڵ بۆ به‌حره‌ین ده‌نێرێ و مووشه‌ك له‌ وڵاتانی‌ سووریه‌ و لوبنان به‌رهه‌م دێنێ.

ڕیچارد له‌و وتاره‌دا ده‌ڵێ، ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ دۆناڵد ترامپ قه‌ڵخانێكی‌ نیزامیی به‌هێز له‌ هه‌مبه‌ر فراوانخوازیی ئێران له‌ ناوچه‌ دروست بكا و ئه‌و كاره‌ش ته‌نیا به‌ هاوكاریی هاوپه‌یمانه‌كانی‌ له‌ ناوچه‌دا ده‌كرێ. ڕێبه‌رانی‌ ڕێژیمی‌ ئێران له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌ له‌ هێزه‌ نیزامیی ئه‌مریكا نه‌ده‌ن و به‌رده‌وام خۆیان پاراستووه‌…. كاربه‌ده‌ستانی‌ ئێرانی‌ باش ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ شه‌ڕكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتی‌ خۆیان زۆر له‌ به‌رژه‌وه‌ندییان دایه‌ و هه‌ر بۆیه‌ خه‌ڵكی‌ وڵاتی‌ خۆیان برسی ڕاگرتووه‌ و به‌ لێشاو یارمه‌تیی ئابووری و چه‌كوچۆڵ به‌ گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ وڵاتانی‌ دراوسێ ده‌ده‌ن.

له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌و وتاره‌دا هاتووه‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ ئێرانیش زۆر له‌ جاران وریاتر بوونه‌ته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ به‌ درووشمه‌كانی‌ “سووریه‌ به‌جێ بێڵه‌ و بیرێك له‌ ئێمه‌ بكه‌وه‌” تاكوو كۆماری‌ ئیسلامیی مابێ ئاڵۆزی و گرژییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.

دۆناڵد ترامپ ده‌بێ ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌بێ كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی‌ ئێران له‌ وڵاتانی‌ عێراق، سووریه‌ و لوبنان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ڕووبدا و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌شی لێ بكرێ و ئه‌وانه‌ هه‌موو له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران دایه‌.

له‌ كۆتایی وتاره‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ڕووداوه‌كانی‌ ئه‌و دواییانه‌ی‌ ناوچه‌ و به‌ تایبه‌ت ئێران وریاكردنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌مریكا و ده‌بێ ئه‌و وڵاته‌ له‌ خه‌و هه‌ستێ و ڕاشكاوانه‌تر بڕیار بدا.

16/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان