فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دامەزراوەی مافی مرۆڤی دەزگای قەزاییی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، لە ڕاگەیندراوێکدا ڕوو لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، چالاکانی مافی مرۆڤی کوردی بە "تێرۆریست" ناوزەد کردووە.

لەو ڕاگەینداروەدا هاتووە: کەڵکئاژو وەرگرتن لەو بوارەدا لەگەڵ هەڵکردنی بێ پاساوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەوڕوو بووە و ڕووماڵ کردنی چالاکییە تیرۆریستییەکان بە مۆرکی "داکۆکی لە چالاکانی مافی مرۆڤ"ـی زانیوە.

دامەزراوەی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی، پێداگری لەسەر ئەوە کردووە، کە چالاکانی مافی مرۆڤ، لە ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیۆنی حکوومەتی ئێرانن و ئەو چالاکانەی بە تۆمەتی "چالاکیی تیرۆریستی" تاوانبار کردووە.

دامەزراوەی مافی مرۆڤی دەزگای قەزایی، بە ڕەخنەگرتن لە کردەوەی بەرپرسانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندووە، کە چالاکانی کوردی وەکوو "داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ" ناسیوە و پشتیوانییان لێ دەکات.

ئەو ڕاگەیندراوە لە حاڵێکدایە کە پێشێلکردنی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە کوردستان، لە ڕاپۆرتەکانی ڕێپۆرتێرانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەنگدانەوەی هەبووە و چالاکانی مافی مرۆڤی کورد، لەگەڵ سزای قورسی دەزگای قەزایی بەرەوڕوو بوونەتەوە.

چالاکانی مافی مرۆڤی کورد، چەندین جار ڕایانگەیاندووە، کە ناوەندەکانی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران، لەژێر ناوی تۆمەتگەلێ وەکوو: "هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی و پڕوپاگەندە دژی نیزام" لەگەڵ ئەوان هەڵسووکەوت دەکەن و بە هۆی ڕوانینی ئەمنیەتیی حکوومەتی ئێران، بوار بۆ چالاکی مافی مرۆیی لە کوردستان ناڕەخسێت و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، زۆربەی چالاکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان، بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە و ڕوویان لە وڵاتانی ئورووپای کردووە.

18/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان