فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گه‌وره‌ ڕاوێژكارى خامه‌نه‌ئى، له‌ شارى به‌غدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ موفتى سووریا و سه‌ركرده‌كانى میلیشاى حه‌شدى شه‌عبى، له‌پێناو پشتیوانیكردنى "میحوه‌رى مقاومه‌" له‌ ناوچه‌كه‌، ئه‌نجام دا. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ خۆرهه‌ڵاتى فورات، ده‌رده‌كه‌ن.


به‌رپرسێكى سیاسی باڵا، ڕایگه‌یاند: "عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، كه‌ له‌دوێنێوه‌ له‌ شارى به‌غدایه‌، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وى له‌گه‌ڵ موفتى سووریا (شێخ ئه‌حمه‌د به‌دره‌دین حه‌سوون) به‌ ئاماده‌بوونى سه‌ركرده‌ دیاره‌كانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌نجام دا".


ڕوونیكرده‌وه‌، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له‌ پته‌وكردنى میحوه‌رى به‌رگری هاوبه‌ش (ئێرانى- عێراقی- سووری) له‌ناوچه‌كه‌، كرا.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌: "ویلایه‌تی بۆ هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و سوورى دووپاتكرده‌وه‌، حكوومه‌تى وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وامه‌ له‌ پشتیوانیكردنى به‌ره‌ى مقاوه‌مه‌، كه‌ ئه‌ركێتى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌، ده‌ربكات".


ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ ئاماده‌بووانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌كاركردن و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رسێ وڵاتدا، كرده‌وه‌.


ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه‌: "ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ به‌غدا، ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ئێران هه‌وڵ ده‌دات، عێراق به‌ته‌واوه‌تى بخاته‌ ژێر ڕكێفى خۆیه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا ده‌یتوانى له‌ سووریا ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ ئه‌نجام بدات".

له‌ كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا ئه‌نجامی دا، عه‌لى ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، گوتی: "ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت (خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى نوێ) به‌دی بهێنن، كه‌ بریتییه‌ له‌ دابه‌شكردنى وڵاته‌ ئیسلامییه‌كان، بۆیه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن بنكه‌یه‌ك بۆ ناتۆ دابمه‌زرێنن له‌پێناو ئه‌وه‌ى یه‌كێتى ئیسلامی، دروست نه‌بێت".

18/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان