فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زیندانییەکی کورد، خەڵکی شاری سنە لە زیندانیی ناوەندی ئەو شارە هەوڵی خۆکوژی دا و گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی سێ شەممە ٢٤ی ڕێبەندان، زیندانییەکی کورد بە ناوی "حوسێن قوڵیزادە" خەڵکی شاری سنە لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە هەوڵی خۆکوژی دا.

ئاژانسی هەواڵی موکریان بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاندووه کە لە هۆ و بەرهۆی خۆکوژی ئەو زیندانییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو زیندانییە کوردە لە لایەن دەستوپەیوەندییەکانی حکوومەتی ئێران لە زیندانی سنە کوژراوە، بەڵام ئاژانسی کوردپا ناتوانێ ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی بەفرانبار، زیندانییەکی کورد بە ناوی "حوسێن قادری" تەمەن ٣٠ ساڵ دانیشتووی شاری سنە، لە قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە بە هۆکاری نادیار گیانی لە دەست داوە.

لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا، ڕاگەیاندنەکان باسی گیان لە دەست دانی چەند هاووڵاتییەکی کورد بە تایبەتی مردنی سارۆ قارەمانی، کیانووش زەندی و ئارام مەعازی لە گرتووخانەی شاری سنەیان کردووە. ئەگەرچی بەرپرسانی قەزایی و ئەمنییەتی ئیدعای ئەوەیان کردووە، کە سارۆ قارەمانی لە ڕەوتی شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکداری کوژراوە، بەڵام سەرچاوە سەرەبەخۆوەکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، ئەو ئیدعایە بە درۆ دەزانن.

16/2/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان