فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دادگای بەحرەین ٦٠ ئەندامی سپای پاسدارانی به تاوانی پیلان و ئۆپراسیۆنی تێرۆریستی به ئێعدام و زیندان مەحکووم کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی دادگای بەحرەین، ٦٠ کەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، به تاوانی جێبەجێ کردنی تەقەمەنی و چەکوچۆڵ و پیلانداڕشتن بۆ عەمەڵیاتی تیڕۆرستی، به ئێعدام و زیندانی درێژخایەن مەحکووم کراون.

به وتەی دادستانی بەحرەین سەرکردەی ئەو گرووپە بۆ وڵاتی ئاڵمان هەڵهاتووە، که بەرپرسی ڕێکخستن و پەیوەندی گرتنی ئەو کەسانە لەگەڵ ئەندامانی

Read more...

 

راپۆرته‌ جیهانیيه‌كان، به‌غدا وه‌ك مه‌ترسیدارترین پایته‌ختی جیهان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن. له‌ماوه‌ی ته‌نها 5 ساڵی رابردوودا زیاتر 2900 كرده‌وه‌ی تیرۆر و تۆقاندن تێدا ڕوویداوه‌.

به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هاووڵاتیان له‌ شاری هه‌ولێره‌وه‌ باسی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. كاسبكارێكیش ده‌ڵێت: له‌ به‌غدا ناوێرم ‌جانتایه‌ك گه‌ر بیجامه‌شی تێدا بێت به‌ده‌ستمه‌وه‌ بگرم، چونكه‌ واده‌زانن پاره‌یه‌ و ده‌مكوژن.

ناوه‌ندی ستراتیژی و لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكی، شاری به‌غدا وه‌ك نائارامترین شاری جیهان ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌و پێیه‌ی له‌ماوه‌ی ته‌نها 5 ساڵی

Read more...

 

سه‌ره‌ڕای‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ توندی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان خه‌ڵكی‌ وه‌زاڵه‌هاتووی‌ ئێران له‌ خۆپێشاندانی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ بە دژی ئەو ڕێژیمه‌ به‌رده‌وامن.

سه‌رله‌ ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ ڕابردوو خه‌ڵكی‌ وه‌زاڵه‌هاتوویی ئێران له‌ درێژه‌ی‌ خۆپێشاندانه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ ڕێژیم له‌ چه‌ند شاری‌ وه‌ك ئه‌راك، به‌نده‌ر عه‌باس، ئیسفه‌هان، گوڵشاری‌ كه‌ره‌ج، ڕه‌شت، نەجەفئاباد ،ئەهواز، خوڕه‌م ئاباد، شیرازو كرمان ڕژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمی بڕووخێ دیكتاتۆڕیان گوته‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانیش دوای‌ چه‌ند ساعاتێك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ ، رووبەڕوو خۆپێشاندەران بوونەوە.

هه‌روه‌ها له‌ شاری‌ ته‌ورێزیش شه‌ونامه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌و مانگه‌دا خۆپێشاندانی‌ سه‌راسه‌ری‌ له‌ ئێران سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌ و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ خه‌ڵك ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌ر له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ بێزاربوونی‌ خه‌ڵك له‌ ڕێژیمی‌ ئێران له‌ شاری‌

Read more...

 

سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان در بیانیه‌ای احکام رامین حسین‌پناهی و هدایت عبدالله‌پور را مغایر با حقوق مدنی و شهروندی و اصول حقوق بشر دانست.

در این بیانیه سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان آمده است: سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان ضمن بیان تأسف از صدور احکام اعدام برای نامبردگان، چنین احکامی را مغایر با حقوق مدنی و شهروندی و اصول حقوق بشر می‌داند. با تأکید براینکه احکام صادره توسط دادگاه‌های انقلاب خلاف موازین و استانداردهای حقوقی و قضایی و دادگری مورد پذیرش و منشور بین‌المللی حقوق بشر می‌باشند، این سازمان خواستار لغو احکام ناعادلانه اعدام برای رامین حسین‌پناهی و هدایت عبدالله‌پور است.

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاگەیندراوێکدا، حوکمی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور و ڕامین حوسێن‌پەناهی بە دژایەتی لەگەڵ مافی مەدەنی، هاووڵاتیی بوون و بنەماکانی مافی مرۆڤ دەزانێ.

لە ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستاندا هاتووە:

ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، وێڕای دەربڕینی داخ و پەژارەی خۆیان سەبارەت بە حوکمی ئیعدامی ئەو دوو زیندانییە سیاسییە کوردە، ئەو حوکمە بە دژایەتی لەگەڵ مافی مەەنی و هاووڵاتیی بوون و بنەماکانی مافی مرۆڤ دەزانێ.

ئەو ڕێکخراوە پێداگری لە سەر ئەوە دەکات، کە بڕینەوەی ئەو حوکمە لە لایەن دادگاکانی ئینقلاب بە پێچەوانەی پێوەر و ستانداردەکانی حقووقی قەزایی و دادگەری جێ قەبووڵ و

Read more...

 

خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران دژی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، درێژەی هەیە و دۆخی دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان نالەبارە و هەتا ئێستا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرانیش لە زیندانەکانی ڕێژیم گیانیان لە دەست داوە.

سەرەڕای هەڕەشەی کوشتن و سەرکوتی بێڕەحمانەی خەڵک و هاووڵاتییان لە لایەن هێزە ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران، هەروا بە شێوەی پچڕپچڕ لە شارەکانی کوردستان و ئێران خۆپیشاندانەکان درێژەیان هەیە و خەڵک دروشمی ڕووخانی ڕێژیم لە سەر دیوارەکان دەنووسنەوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، خەڵکی ئێران لە شارەکانی برووجێرد، ئیسفەهان، شیراز، ماهشهەر دژی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئاخوندی و بارودۆخی ئابووری و ن

Read more...

 

یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى خێزانى به‌رپرسێكى نزیك له‌ سه‌رۆكى ئێران، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 30/ 1/ 2018 چووه‌ ڕیزی هه‌ڵمه‌تى فڕێدانى سه‌رپۆش له‌ ئێران، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستى پێكردووه‌.

"حه‌سه‌ن یونسى"، كوڕى "عه‌لى یونسی" یاریده‌ده‌رى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئێران بۆ كاروبارى كه‌مینه‌ ئاینییه‌كان، له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینیستاگرام) ڕای گه‌یاند: "مه‌رجه‌عه‌ ئاینییه‌كانى وه‌كو شیرزاى، تاڵه‌قانی و خومه‌ینی، دژ به‌وه‌ بوون سه‌رپۆش به‌زۆر بسه‌پێندرێت".


لێدوانه‌كه‌ى كوڕى ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به‌ به‌زۆر سه‌پاندنى سه‌رپۆش به‌سه‌ر ئافره‌تاندا هات، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تى لابردنى سه‌رپۆش له‌

Read more...

 

نووسه‌رى به‌ناوبانگى به‌ريتانى رۆبرت فيسك له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ رۆژنامه‌ى ئيندپێندنتى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، رايگه‌ياند، قوربانيانى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، منداڵ و ژن و هاووڵاتييه‌ مه‌ده‌نييه‌ ئاواره‌بووه‌كانى سووريان.

فيسك ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، زۆرينه‌ى ره‌هاى قوربانييه‌كان ئه‌و هاووڵاتيانه‌ن كه‌ هيچ په‌يوه‌ندييه‌كيان به‌ شه‌ڕه‌وه‌ نييه‌ و زۆرينه‌يان له‌ ماڵه‌كانى خۆياندا به‌ هۆى تۆپبارانه‌كانه‌وه‌ ده‌بنه‌ قوربانى و جێى گاڵته‌جاڕيشه‌ توركيا ناوى له‌و پرۆسه‌يه‌ ناوى "چڵه‌ زه‌يتون"ى لێنراوه‌.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، مايه‌ى ره‌شبينى و نيگه‌رانييه‌، سوپاى توركيا ئه‌و هه‌موو قوربانييه‌ له‌ ريزى مه‌ده‌نييه‌كان ده‌خاته‌وه‌ و به‌ زياتر له‌ 70 فڕۆكه‌ بۆمبابارانى شاره‌كه‌ ده‌كات و ته‌نيا له‌ يه‌ك

Read more...

 

رڕۆژی شەمە ڕیکەوتی ٢٧/١/٢٠١٨ شاندێکی باڵای پارتی دێموکراتی گەلان {هەدەپە} پێکهاتوو لە بەرێزان موزەین گونوش و عابید ئیکە هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی هەدەپە لە کوردستان سەردانی بارەگای سەرەکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد و لە لایەن وەفدی کۆماریخوازان بە سەرپەرشتی هێماسۆفی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی بزووتنەوە لە کوردستان بە یاوەری هەریەک لە هاوڕێیانی شووڕای هەماهەنگی ئازاد محەمەدزادە ، ئەنوەر عەزیزی، ژیلوان شەمامی و ئەسرین محەمەد زادە بەرپرسی شووڕای ژنانی بزووتنەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لەم دیدارەدا هەر دوولایەن جەختیان لە سەرر یەکریزی نەتەوەیی گەلی کوردستان و پتەو کردنی پەیوەندییەکان کردەوە و لە پاشان لە لایەن هەردوو شاندەوە کۆمەڵی باس و مژاری گرینی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کران و تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی کوردستان لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی.
لە درێژەی ئەم دانیشتنەدا وێرای مەحکوم کردنی ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان هەر دوولایەن جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ بە زووترین کات

Read more...

 

مەحموود سادقی، نوێنەری پەڕلەمانی كۆماری ئیسلامی، رۆژی هەینی رایگەیاند: سەعید تووسی، قاری و مامۆستای قورئان كە تاوانی ئازار و دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر مناڵان لەسەر ساغ ببۆوە، ئەو تاوانەی لە سەر لادراوە و ئازادە.

مەحموود سادقی لە چەند پەیامێكی تویتەریدا لە هەژمارەكەی خۆی رایگەیاند:" لقی ٥٦ی دادگای پێداچوونەوەی تاران بە بێ واژۆی بەرپرسی دادگا و تەنها بە واژۆی دوو راوێژكار لە لقێكیتری دادگا، ئەو حوكمەی كە پێشتر بەم قاری و مامۆستای قورئانە درابوو هەڵوەشاندۆتەوە

Read more...

 

دوو كۆڵبه‌ری‌ كورد له‌ شاره‌كانی‌ سه‌رده‌شت و پیرانشار به‌هۆی‌ ته‌قه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هێزه‌كانی‌ سنوورپارێز بریندار بوون.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ڕۆژی‌ ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له‌ كۆڵبه‌رانی‌ كورد له‌ سنووری‌ سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ته‌قه‌یان لێده‌كرێ و كه‌سێك به‌ ناوی‌ عومه‌ر تات گولله‌ی‌ وه‌لاقی ده‌كه‌وێ و به‌ سه‌ختی‌ بریندار ده‌بێ.

هاوكات له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ سه‌ربه‌ شاری‌ پیرانشار ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری دیكه‌ ده‌كه‌ونه‌ بۆسه‌ی‌ هه‌نگی‌ مه‌رزی‌ و پاش راودۆنانی‌ و ته‌قه‌ لێكردن كه‌سێك به‌ ناوی‌ فه‌تاح ڕێزوان له‌ شاخ هه‌ڵده‌دێردرێ

Read more...

 

وکمی ئێعدامی سامان نەسیم، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی شاری ورمێ، هەڵوشایەوە و بۆ پێنج ساڵ زیندان گۆڕدرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش چەند ساڵ هەوڵدان، سامان نەسیم، زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری مەریوان لە ئەگەری ئێعدام کردن ڕزگاری بوو.

عەزیز موژدەهی، پارێزەری ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، ڕایگەیاند: سامان نەسیم لە تۆمەتی "محاربە" ڕزگار بوو و بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی ئازادی ژیانی کوردستان بە پێنج ساڵ زیندانی مەحکووم کرا و ئەو حوکمەش ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندان، لە ڕێگای نووسینگەی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی زیندانی ورمێ بەو زیندانییە سیاسییە کورد ڕاگەیندرا.

پارێزەری سامان نەسیم، پێشبینی ئەوە دەکات، کە سەرەڕای

Read more...

 

سەرەڕای ئەوەی پارێزگاری کرماشان و هەندێ لە پەرلەمانتارانی ئێران هەواڵی زیابوونی ڕێژەی گیان لەدەستدانی منداڵانی بوومەلەرزەلێدراویان ڕەت کردووەتەوە، بەڵام سێیەمین منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵ و زانیاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کرماشان منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە شاری سەرپێڵ، زەهاو بەهۆی سەرما و سۆڵە و نەبوونی پێداویستییەوە گیان لەدەست داوە.

ڕۆژنامەی شەرقی تارانیش بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە مەرگی ئەو منداڵەی پشتڕاست کردووەتەوە، پێشتریش کچێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو و کچێکی تەمەن 17 ساڵ و خاوەن پێداویستیی تایبەت لەناو بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەست داوە.

دوو منداڵەکە ناویان "سارینا و محەمە" بووە و شەهاب نادری

Read more...

 

پول رایان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "هه‌ره‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و پێدانی چه‌ك و مووشه‌كی بالیستی به‌ حووسییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی تاران له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌، به‌بێ باج تێپه‌ڕ نابن".

ئه‌و لێدوانه‌ی رایان له‌ میانه‌ی دیدارێكدا هاتوون، كه‌ ئاكادیمیای دیبلۆماسی ئیماراتی رێكیخستبوو و، به‌ ئاماده‌بوونی شێخ زاید بن سوڵتان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌میندارانی دامه‌زراوه‌ی "ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش" و شێخه‌ لوبنا قاسمی، سه‌رۆكی زانكۆی زاید به‌ڕێوه‌چوو.

رۆژنامه‌ی ریازی سعوودی بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی نێوان واشتنۆن، ریاز و ئه‌بوزه‌بی كرده‌‌وه، به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ره‌شه‌كانی ئێران بۆ هێنانه‌وه‌ی پشێوی له‌ ناوچه‌كه‌دا، وێڕای هاوڕابوونیان له‌سه‌ر وشككردنی سه‌رچاوه‌ داراییه‌كانی تیرۆر.

‌له‌و دیداره‌دا پول رایان گوتی: "ئه‌مه‌ریكا ئاراسته‌ی چاوه‌كانی ده‌خاته‌

Read more...

 

جێگری فەرماندەی قەرارگای ساروڵڵا: هەموو ئەو پرۆژانە کە سپا کاریان لە سەر دەکات، تەنیا بۆ قازانجی گشتین و هیچ سوودێکیان بۆ سپا نییە.

پاش ئەوەی کە خامنەیی بڕیاری بە گواستنەوەی هەموو پرۆژەکانی سپا بۆ کەرتی تایبەت داوە، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، پاسدار ئیسماعیل کەوسەری جێگری فەرماندەی قەرارگای ساروڵڵا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "اعتماد آنلاین" وتوویە: "ئەو پرۆژانەی کە سپا کاریان لە سەر دەکات، سوودیان بۆ هەموو خەڵکی ئێرانە و بە ئیزن و بڕیاری خودی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، ئەنجام دەدرێن".

بۆ یەکەمجار هاشمی ڕەفسەنجانی ڕەزایەتی خۆی بۆ دەستێوەردانی سپای پاسداران لە کاروباری ئاوەدانی و ئابووری دەربڕی و هەر بەپێی ئاماری خودی ڕێژیم ٨١٢ شیرکەت بە ناوی سپای

Read more...

 

هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر شارى عفرين له‌ رۆژئاواى كوردستان پێى نايه‌ حه‌وته‌م رۆژييه‌وه‌ و تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه‌ له‌ لايه‌ن سوپاى توركياوه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه‌ و سه‌رۆكى توركياش ئاشكرايكردووه‌، تا ئێستا 8 سه‌ربازى توركيا كوژراوون و هه‌سه‌ده‌ش رايگه‌ياندووه‌، ژماره‌يه‌كى زۆرى سه‌ربازى توركيا كوژراوون و توانيويانه‌ سێ تانك تێكبشكێنن.

له‌ ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش كاردانه‌وه‌كان فراوانتر ده‌بن و هه‌ريه‌ك له‌ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا وێڕاى نيگه‌رانيان له‌ ره‌وشى عفرين داواى كۆتايهێنان به‌ ئۆپراسيۆنه‌ سه‌ربازييه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌مريكاش

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان