كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له حكوومه‌تی ئیسرائیل رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی به پێویستی ده‌زانێت، ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ناوچه‌كه بۆ كورد دابمه‌زرێت و دووپاتیشی كرده‌وه، ته‌لئه‌ڤیڤ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ به‌غدا نییه.
دۆری گۆلد، له سیمینارێكدا له چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی ڤاڵدای بۆ گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی كه له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتی: "ئیسرائیل ده‌یه‌وێ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد بزانێت، كه 40 ملیۆن كه‌سن و به سه‌ر ناوچه‌كه دابه‌شكراون، تا ئێستاش ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردی‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، هه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كورد ده‌كه‌ن".
گۆلد گوتیشی: "نه‌ته‌نیاهو گوتی پێویسته كورد ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "نیگه‌رانین له‌و ره‌وشه‌ی به‌رامبه‌ر به كورد ده‌گوزه‌رێت له ناوچه‌كه".
گۆلد له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی‌یان له‌گه‌ڵ عێراقدا نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ توركیا په‌یوه‌ندییان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه له دژی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك ده‌بنه‌وه، كه رووبه‌ڕووی خاكی توركیا ده‌بێته‌وه.