دەسەڵاتدارانی ئێران نزیکەی 100 بازرگانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانیـیان دەسـتگیرکردووە، ئەمەش پاش ئەوەی لەم هەفتانەی دوایی بەهای ڕیاڵ لە بەرامبەر دراوە بیانیـیەکان زۆر دابەزی.
تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڤیدیۆیەکی پەخشکرد کە تیایدا نیشانی دەدات پـۆلیس کە ژمارەیەکیان جلوبەرگی سیڤیلیـیان پـۆشیبوو، بازرگانانی دراو دەستگیردەکەن لە ناوچەیەکی سەرەکی تاران بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دراو.
لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو ڕیاڵی ئێران بە ڕێژەی 26% لە بەرامبەر