شەمە سه‌رۆکی ئێران حه‌سه‌ن ڕۆحانی ڕایگه‌یاند ئێران پابه‌ندی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ده‌بێت ئه‌وه‌ی ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ 6 گه‌وره وڵاتی جیهان بۆ دانانی سنوور بۆ به‌رنامه ناوه‌کیه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران بێیگه‌یشتن.
ڕۆحانی گوتیشی "دوای مۆرکردنی ڕێکه‌وتنه‌که کارێکی گاڵته‌جاڕیه سه‌ودای له‌سه‌ر بکرێته‌وه".
سه‌رۆکی ئه‌مریکا دانۆڵد ترامپ مەبەستێ گوشار هێنان بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاری له‌و ڕێکه‌وتنه‌یە کە ڕێگای خۆشکرد سزاکان لە سەر حکومەتی ئێران لابچن.
له‌لایکه دیکەوه شەمە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا (هێربیرت ڕه‌یمۆند مەک ماستر) گوتی ئێران خەریکە هەروا زیاتر تۆڕێکی بە هێز بۆ ئەنجامدانی مەبەستی خۆی لە وڵاتەکانی سوریا، یەمەن و عێڕاق دا پێک دێنێت کە دەتوانن لە دژی حکومەتەکانی ئەو وڵاتانە بەرهەڵستی بکەن.
(مەک‌ماسته‌ر) له کۆنفرانسی ساڵانه‌ی ئاسایش له میونخ گوتیشی "ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه به‌تایبه‌تی، ئه‌و تۆڕانه له‌بری ئێران کارده‌که‌ن تواناییان زیاتر بوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران چه‌کی بەتوانایان بۆ دابین دەکات".
هه‌روه‌ها گوتی ئێستا کاتی ئه‌وه‌هاتوه دژ به ئێران کار بکەین.
18/2/2018