فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ مافی شارۆمه‌ندیی مه‌جلیس وێڕای‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كه‌ چوونه‌ ژنان بۆ نێو یاریگاكان مافی سروشتی‌ خۆیانه‌ گوتی‌، ده‌بێ یاریگاكان شوێنی‌ تایبه‌ت به‌ منداڵان، ژنان و به‌ساڵداچووانیان هه‌بێ و تا هه‌موو لایه‌ك بتوانن به‌ شێوه‌ی‌ له‌بار چێژ له‌ یارییه‌كان وه‌ربگرن و بنه‌ماڵه‌كان ده‌بێ به‌ ئازادانه‌ بچنه‌ نێو یاریگاكانه‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، عه‌بدولكه‌ریم حوسێن زاده‌، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ مافی شارۆمه‌ندیی مه‌جلیس سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامیی نه‌هێشتنی‌ ژنان بۆ نێو یاریگاكان گوتی‌، ژنان مافی سروشتیی خۆیانه‌ بچنه‌ نێو یاریگاكان. ئه‌گه‌ر كه‌سانێك ئاماده‌بوونی‌ ژنان له‌ نێو یاریگاكان به‌ مه‌حاڵ ده‌زانن نیشانه‌ی‌ لاوازیی هزری‌ و فیكریی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌. ده‌بێ حوكمه‌تی‌ ئێران ده‌رگای‌ یاریگا و ستادیۆمه‌كان به‌ ڕووی‌ ژنان بكاته‌وه‌.

نوێنه‌ری‌ خه‌ڵكی‌ نه‌غده‌ و شنۆ له‌ مه‌جلیسی شواری‌ ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێران پیاوسالاریی و مرۆڤه‌كان له‌ هه‌ر ڕاده‌یه‌كی‌ ته‌مه‌نیدا بن هه‌ست به‌ ئه‌منیه‌ت ناكه‌ن.
بۆ ده‌بێ یاریگاكان تایبه‌ت به‌ كه‌سانێك بێ و ژنان، منداڵان و به‌ساڵداچوون له‌و شوێنانه‌ هه‌ست به‌ ئه‌منیه‌ت نه‌كه‌ن و جێ و شوێنی‌ تایبه‌تیان نه‌بێ؟

ناوبراو به‌ ڕاشكاوی‌ گوتی‌، داواكاریی كۆمه‌ڵایه‌تیی ژنان ئه‌گه‌رچی‌ به‌ ڕای‌ هه‌ندێك له‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ ڕێژیم به‌ گرینگ نازانرێ به‌ڵام ده‌بێ داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێ و ئه‌وانیش بێن له‌ ڕیزی‌ پیاوانه‌وه‌ به‌شداری‌ هه‌موو خۆشی و ناخۆشییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ بن.

هه‌روه‌ها ناوبراو پێداگریی كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامیی ئه‌و ڕه‌وته‌ كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر ورزشی ئێران و به‌ تایبه‌ت فوتباڵ له‌ ئاستی‌ جیهاندا هه‌یه‌.
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ كاتی‌ هاتنی‌ سه‌رۆكی‌ فیفا بۆ ئێران جوانتر ڕوون بوویه‌وه‌. له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ له‌ قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، خۆشحاڵیی بنه‌ماڵه‌كانی‌ ئێران به‌شی هه‌ره‌ زۆری‌ له‌ ئه‌ستۆی حكوومه‌ته‌، هه‌ر بۆیه‌ وڵاتی‌ ئێمه‌ له‌ ڕیزی‌ ناخۆشحاڵترین وڵاتانی‌ جیهان دایه‌.

جێگره‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ ئۆمیدی‌ مه‌جلیسی شواری‌ ئیسلامی وێڕای‌ ئاماژه‌ به‌ پێی‌ قانوونی‌ بنه‌ڕه‌تیی ئێران كه‌ ژن و پیاو به‌رابه‌رن گوتی‌، قه‌ده‌خه‌كردنی‌ ژنان بۆ یاریگاكان به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ جاڕنامه‌ی‌ مافی شارۆمه‌ندییه‌، ئه‌وه‌ قه‌بووڵ ناكرێ به‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ خراپی پیاوان ژنان له‌ چوونه‌ نێو یاریگاكانه‌ بێبه‌ش بن.

ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش مه‌عسوومه‌ ئیبتكار، جێگری‌ كاروباری‌ ژنان و بنه‌ماڵه‌ی‌ سه‌ركۆمار وێڕای‌ ئاماژه‌ به‌ گۆڕینی‌ سیمای‌ ژنان و چوونه‌ بۆ نێو یاریگاكان پێداگریی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ پێیان خۆشه‌ سه‌یری‌ یارییه‌كان بكه‌ن ده‌بێ كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ڕێگه‌ی‌ چوونه‌ نێو یاریگاكانیان بۆ بكه‌نه‌وه‌.

ژنانی‌ ئێران له‌ پاش شۆڕشی گه‌لانی‌ ئێران چوونه‌ نێو یاریگا و ستادیۆمه‌كانیان لێ قه‌ده‌خه‌ كرا. سیاسه‌تی‌ چه‌وتی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ شۆڕشه‌وه‌ ژنان و پیاوانیان لێ هه‌ڵاوارد و له‌ ده‌یه‌كانی‌ 70 و 80 چوونی‌ ژنان بۆ نێو یاریگاكان بوو به‌ باسێكی‌ گرینگ و هه‌ڵوێستی‌ كۆنفیدراسیۆنه‌ وه‌رزشییه‌كان ئاسیایی و جیهانی‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌و هه‌ڵاواردنه‌ بێ كاریگه‌ریی نه‌بووه‌.

4/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان