ڕۆژی پێنجشەممەرابردوو ٩ی خاکەلێوە، کچە خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بەناوی "لەیلا خان بابا" خوێندکاری زانستگای سنە کە بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لەحزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات، لە زیندانی شاری سنە دەستبەسەربوو، بەدانانی بارمتەی ۱۰۰ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
جێی باسە، ٤ کەس لە دەستبەسەرکراوانی شاری پیرانشاریش کە ڕێکەوتی ۲ی خاکەلێوە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لەحزبە کوردییەکان دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتەی ٤٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.
٤/١/٢٠١٨