فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بازاڕیان و دووکاندارانی شارەکانی سەقز، جوانڕۆ و مەریوان بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە داخستنی سنوورەکان مانیان گرت.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ١٤ی خاکەلێوە، بازاڕیان و دووکاندارانی شارەکانی: سەقز، جوانڕۆ و مەریوان بە داخستنی بازاڕ داوای کردنەوەی سنوورەکانیان کرد.

 لەم مانگرتنەدا، بازاڕی گەورەی سەقز، بازاڕی سەرۆ، پاساژەکانی عێرفانی، مەولەوی، کوردستان، تەقی زادە، فولادی، ئاهەنی و مرادوەیسی داخراون و دووکاندار و بازاڕییەکان بە شێوەیەکەی هێمنانە لەبەردەم پاساژەکان کۆبوونەتەوە.

هەروەها بازاڕیانی مانگرتووی جوانڕۆ لە بەرانبەر فەرمانداری ئەم شارە کۆبوونەتەوە و داوای پێداچوونەوە لە داواکانیان دەکەن.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٦، دووکاندار و بازاڕیانی پیرانشار و بانە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە داخستنی سنوورەکان مانیان گرت، کە بە هۆی دەستێوەردانی هێزەکانی ئیتلاعات و دروستکردنی فشار لەسەر بازاڕیان مانگرتنەکەیان شکاند.

4/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان