دوو فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل دوێنێ پێنجشەممە بەسەر ئاسمانی ئێراندا سووڕاونەتەوە و پاش ئامانجگیریی تاقیکاری، بەبێ ئەوەی لەلایەن ڕادارە ئاسمانییەکانی ئێرانەوە پێشگیرییان لێ بکرێ، گەڕاونەتەوە بنکەکانی خۆیان.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "الجریدە کویت" دوێنێ پێنجشەممە 2018/3/29 دوو فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35ی ئیسرائیل لەڕێگەی ئاسمانی سووریا و عێراقەوە، چوونەتە ناو خاکی ئێرانەوە و تەنانەت چەندین شوێنیان لە پارێزگاکانی "شیراز، بەندەر عەباس و ئیسفەهان"یان وێنە گرتووە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە پێشکەوتووترین جۆری فڕۆکەی جەنگین لە جیهاندا کە بە بەرزانیی زۆر بەسەر ئاسمانی کەنداودا سووڕاونەتەوە و بەسەر ئەو ناوچانەشدا