فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


جه‌نه‌راڵى خانه‌نشينى هه‌واڵگرى سعووديه‌ و سه‌رۆكى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌ سياسيى و ستراتيژييه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ماجد عشقى، رايگه‌ياند، ته‌نيا رێگه‌ى به‌رده‌م كورد يه‌كگرتنيان و هه‌وڵدانه‌ بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستانى گه‌وره‌.

ليواى خانه‌نشين، ئه‌نوه‌ر ماجد عشقى، كه‌ پێشتر راوێژكارى تايبه‌تى ئه‌ميندارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نيشتيمانى سعوديه‌ بووه‌ و له‌ ئێستادا سه‌رۆكى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌ سياسيى و ستراتيژييه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌ رێى هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆيه‌وه‌ له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، نووسيويه‌تى: "ئه‌مريكا هاوپه‌يمانى تاكتيكى كوردستانه‌، به‌ڵام هاوپه‌يمانى ستراتيژى هه‌ريه‌ك له‌ ئێران و توركيايه‌. نه‌ك رژێمى ئاخونده‌كان و ئه‌ردۆغان".

ئه‌وه‌شى نووسيوه‌، "پێويسته‌ له‌سه‌ر كورد ريزى خۆيان يه‌كبخه‌ن، پێويسته‌ ئامانجى ستراتيژييان دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستانى گه‌وره‌ بێت، به‌ رێگه‌ى ئاشتيانه‌ و هێمنانه‌".

ئه‌م وتانه‌ى شاره‌زايه‌كى كاروبارى سياسى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ 25ى ئه‌يلوولى رابردوودا، پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى بۆ كوردستان ئه‌نجامدا و زياتر له‌ سه‌دا 92ى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌ كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم، به‌ به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆيى به‌شداريان له‌ پرۆسه‌كه‌دا كرد.

دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، ساڵى رابردوو، سه‌رپه‌رشتى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستانى كرد، ئه‌و پرسه‌ به‌ كرده‌وه‌ بووه‌ يه‌كێك له‌ مژاره‌ گه‌رمه‌كانى ميدياى نێوده‌وڵه‌تى و به‌ راى شاره‌زايان، هيچ كاتێك پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له‌و ئاسته‌دا، له‌ ميدياى جيهانى نه‌خراوه‌ته‌ به‌رباس.

4/4/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان