فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە گۆرانیبێژێکی کوردی بانگهێشت کرد و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ کرد.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کورپا، گۆرانیبێژێکی کورد بە ناوی "وەلی حسێنی" خەڵکی گوندی شیان سەر بە شاری سنە بانگهێشتنی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعات هەڕەشەیان لەم گۆرانیبێژە کوردە کردووە کە نابێت لە جەژنە نەتەوەییەکانی کوردستاندا بەشداری بکات.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا وتی: هێزەکانی ئیتلاعات بەم گۆرانیبێژە کوردەیان وتووە کە ئەگەر بەشداری لەم جەژنانەدا بکات و داواکەی ئەوان پشتگوێ بخات ئەوا ڕووبەڕووی حوکمی قورسی دادگا دەبێتەوە.

ئەم گۆرانیبێژە کوردە دوای چەند کاتژمێر لێكۆڵینەوە، ئازاد کراوە.
ئەمە چەندەمین جارە، ناوەندەکانی ئیتلاعات ئەم گۆرانیبێژە بانگهێشت و لێكۆڵینەوی لەگەڵ دەکەن.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٩ی خاکەلێوە، هێزەکانی ئیتلاعات دەستیان بەسەر بەڵگەنامەکانی هاووڵاتیەکی کورد، بە ناوی "بێهزاد خزری" دا گرتووە و دوای بانگهێشت کردنی ناوبراو، دەسبەسەریان کردووە.

٤/٤/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان