فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە هۆی بارینی باران و تەرزە لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا و هەڵتۆقینی کارگ لە شاخەکان و کۆکردنەوە و خورادنی ئەو کارگانە لە لایەن هاووڵاتییانەوە، ٤٦ کەس ژەهراوی بوون و هاووڵاتییەکیش گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ٤٦ کەس لە هاووڵاتییانی پارێزگای کرماشان بە هۆی خواردنی کارگی ژەهراوی، ژەهراوی بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "خۆمینی"ی ئەو شارە کران.

بە وتەی دوکتور بێهنام ڕەزا، لەو ٤٦ کەسه ٩ کەسیان لە بەخش و دوو کەسیان لەئای.سی.یوودا خەوێندراون، کە باری جەستەی یەک کەسیان بە هۆی خواردنی کارگەوە بالەبارە.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی بێهداشت، سێ کەسی دیکە لەو هاووڵاتییانی جگەریان خرابووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری شیراز کراون.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خومینی هەروەها ڕاگەیاند: ی"ەکێک لەو هاووڵاتییانە کە تەمەن ٦٠ ساڵ بووە بە هۆی کاریگەری ژەهراوی بوونی کارگەکە گیانی لە دەست داوە".

ئەو ٤٦ هاووڵاتییە خەڵکی ناوچەکانی ماهیدشت، کۆزەران و بێستوونی پاڕێزگای کرماشان بوون.

پێشتریش، لە ناوچەی کۆزەران ٦ هاوووڵاتیی بە هۆی خواردنی کارگی ژەهرایەوە، ژەهراوی ببوون.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان