فه‌رهه‌نگی کوردی به کوردی لە ژێر ناوی “فەرهەنگی زانستگای کوردستان” که له‌سه‌ر ئه‌رکی کۆمه‌ڵێک چالاکی فه‌رهه‌نگی و به سه‌رپه‌رشتیاریی “ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی” کۆ کراوه‌ته‌وه له زانکۆی کوردستان په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا.
ئاهه‌نگی په‌رده‌لادانی فه‌رهه‌نگی زانستگای کوردستان بە به‌شداریی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئاکادیمیک و چالاکی فه‌رهه‌نگی له هۆڵی “مه‌وله‌وی”ی زانکۆی کوردستان به‌ڕێوه چوو. ئەو فەرهەنگە لە چورا بەرگدا لە ماوەی 10 ساڵدا کۆ کراوه‌ته‌وه.
له ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان لەسەر ئەو فه‌رهه‌نگه کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیی کوردستان به‌شدارییان کرد هه‌روه‌هاش وتاربێژه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بریتی بوون لە “دوکتور غوڵامحسه‌ین کهریمیدۆستان، دوکتور هادی مورادی، دوکتور به‌ختیار سه‌جادی، دوکتور یه‌دوڵڵا په‌شابادی و مامۆستا ماجد مه‌ردۆخ ڕۆحانی”.
ناوەندی کوردستان ناسیی زانستگای کوردستان لە ساڵی 1379هه‌تاوی دامەزراوه و بەشێوەی زانستی لێکۆڵینەوەی زۆری ئەنجام داوە و کۆنفرانسی زانستیی بەڕێوە بردووە.
14/5/2018