شەوی یەکشەممە، لە سەر دووشەممە، ١٦ی گوڵان، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری کامیاران لە کاتی تێپەڕین لە کوێستانەکانی سونی سەر بە شاری نەوسوود، لە بەرزاییەک دەکەوێتە خوارەوە و گیانی لە دەست دەدات.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوردە: محەمەد ڕەحمانی، ٣٤ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی لۆن ساداتی سەر بە شاری کامیارانە.
9/5/2018