فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە پاش ڕەخنە توندەکانی سەرۆکی تورکیا لە ئیسرائیل، بەنجامین نەتەنیاهو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە ڕێگەی تویتەرەوە وەڵامی دایەوە، دەڵێت ئەردۆغان دوایـین کەسە باس لە ئەخلاقی شەڕ بۆ ئێمە بکات.

نەتەنیاهو ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" ئەردۆغان لە نێو گەورە پـشتیوانکەرانی حەماسە وە هیچ گومانی تێدانیە باش لە تێرۆرزم و سەربڕین تێدەگات. پـێشنیار دەکەم باس لە ئەخلاق بۆ ئێمە نەکات."

پاشان نووسیویەتی" پـیاوێک کە بە هەزاران سەربازی تورک ڕەوانەبکات بۆ داگیرکردنی باکوری قوبرس و سوریا وەها باشترە ئامۆژگاری ئێمە نەکات کاتێک کە بەرگری لە خۆمان دەکەین لە دژی گروپی حەماس. پـیاوێک کە دەستی سوورە بە خوێنی ژمارەیەکی بێشومار لە هاوڵاتیانی کورد لە تورکیا و سوریا دەبێت دوایـین کەس بێت کە باس لە ئەخلاقی شەڕ بۆ ئێمە بکات.

 

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە کۆنسۆڵی گشتی تورکیا کرد وڵاتەکەیان جێبهێڵێت. پـێشتر هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە باڵیۆزی ئیسرائیل کرد تورکیا جێبهێڵێت. هەروەها تورکیا هەردوو باڵیۆزی خۆی لە ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ تورکیا بانگهێشتکردەوە.

١٦/٥/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان