فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بازاڕیانی شاری بانە، لە بەیاننامەیەکدا پاش ٢٥ ڕۆژ کۆتایییان بە مانگرتنی خۆیان هێنا.

 بازاڕیانی شاری بانە، پاش ٢٥ ڕۆژ مانگرتن بەبێ جێبەجێ کردنی داخوازییەکانیان و وڵام ‌نەدانەوەی بەرپرسانی حکوومەتی بە داواکارییەکانیان کۆتایییان بە مانگرتنەکەی خۆیان هێنا.

مانگرتنی دووکانداران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەوە، بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین لە هەمبەر داخستنی بازاڕچە سنوورییەکان، زیادکردنی نرخی گومرۆکەکان دەستی پێ کرد و ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە، دووکانداران و بازاڕیانی مانگرتووی بۆ کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکەی خۆیان بانگهێشت و هەڕەشەی لێ کردن.

لە بەشێکی بەیاننامەی بازاڕیانی مانگرتوودا هاتووە، تێپەڕینی ٢٥ ڕۆژ ب ە سەر مانگرتنی ئارام و لە سەرخۆ لە شاری بانە، دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە هاووڵاتییانی تێگەیشتوومان ئەگەرچی لە دەوروبەری ئێران، لە بواری خەدەمات و ئیمکانات کەمتر پێیان ڕادەگەن، بەڵام شارستانییەت و فەرهەنگیان له بەراورد لەگەڵ ناوەندیترین شارەکان زیاتر مانای خۆی هەیە و شایانی ئەوەن کە نموونەیەکی بەرچاو بن لە پێکەوه ژیان و داخوازییە شارستانییەکاندا.

 

11/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان