فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زیادبوونی تێکهەڵچوون و شەڕی مووشەکیی نێوان هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و ئیسرائیل لەناو خاکی سووریا، بووەتە هۆی ئەوەی وڵاتانی زلهێزی جیهان نیگەرانیی خۆیان لەو دۆخە دەرببڕن.

تەنیا چەند کاتژمێر پاش ئەوەی کە سوپای ئیسرائیل ڕای گەیاند: "بە هاوێشتنی 60 مووشەک هەموو بنکەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان لە خاکی سووریا کردووەتە ئامانج، بەشێک لە وڵاتانی ئەورووپایی وێڕای جەختکردنەوە لەسەر مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی، خوازیاری ئەوەن ئەو کێشە و ناکۆکییانە کۆتاییان پێ بهێندرێت.

لەو بارەوە وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرانسە، ئەمریکا و ڕووسیا سەرەڕای مەحکوومکردنی کردەوە هەڕەشە ئامێز و هەڵخڕێنەکانی ئێران، ڕایان گەیاندووە: "ئیسرائیل مافی خۆیەتی که بەرگری لە خاکی خۆی لە بەرانبەر دەستدرێژییەکانی ئێراندا بکات ".

سوپای ئیسرائیل، دوێنێ پێنجشەممە 2018/5/10 ڕای گەیاندبوو لە وەڵامی ئەو هێرشە مووشەکییەی سوپای پاسدارانی ئێران کە لە خاکی سووریاوە هێرشی کردووەتە سەر خاکی ئیسرائیل، هێرشێکی ئاسمانیی کردووەتە سەر هەموو بنکەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەنا خاکی سووریا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لەو هێرشەدا 28 فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 15 و ئێف 16ی ئیسرائیلی نزیکەی 60 مووشەکیان بەرەو بنکەکانی سوپای پاسداران لە سووریا هاویشتووە و 10 مووشەکی دیکەش لە جۆری زەوی بە زەوی بوونە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان لەو هێرشانەدا 23 چەکدار کوژراون کە تەنیا 5 کەسیان سوورین و ئەوانی دیکە چەکداری سوپای پاسدارانن.

11/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان