فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

تەقینەوەی مین لە پارێزگای سنە قوربانیی دیکەی لێ کەوتەوە.
ڕۆژی هەینی ٢١ی بانەمەڕ، لە گوندی “ژنێن”ی شاری سەوڵاوا منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی شایان فەرەجی بە هۆی تەقینەوەی هەر دوو دەستی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “زرێبار خەبەبر” شایان فەرەجی دانیشتووی شاری سنەیە و دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، لە ڕێگای نێوان مەریوان_سنە لە نزیک گوندی “پێچوێن” سەر بە ناوچەی “کەڵاتەرزان” چەند میترێک دوور لە بنەماڵەکەی مینێکی چێندراوی پێدا تەقیەوە و هەر دوو دەستی و هەروەها چاوێکی لە دەست دا.
برینداربوونی شاهۆ فەرەجی بەهۆی تەقینەوەی مین لە حاڵێک دایە کە ژمارەی قوربانیانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم ٤٦ کەس بووە. وردەکارییەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن لەو ٤٦ کەسە ٣٨ کەسیان بریندار و نقوستان بوون و ٨ کەسیشیان گیانیان لە دەست داوە؛ به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئاماری ورد و ده‌قیقی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین _ بەهۆی ئەوەی‌ هه‌واڵده‌رییه‌ ڕه‌سمییه‌کان خۆ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بوێرن یان ناوی قوربانیان ئاشکرا ناکه‌ن_ له‌وه‌نده‌ زیاتره‌ که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردوه‌.
شایانی باسە لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تا ئێستا لانیکەم ١١کەس بەهۆی تەقینەوەی مین لە کوردستان کوژراون و بریندار بوون.

14/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان