فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گۆرانیبێژ و فۆلکلۆربێژێکی ناوچەی لەیلاخ بە ناوی حسێن گەناوی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حوسێن ئەسڵانی ناسراو بە حوسێن گەناوی ، دوای تەمەنێک خزمەت بە فۆلکلۆر و گۆرانی کوردی رٶژی هەێنی ڕێکەوتی ٢١ی بانەمەڕ بە هۆی نەخۆشیەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حوسێن گەناوی لە تاقمی ئەو هونەرمەندانە بوو. کە هەم شایی و ئاهەنگ گێڕانی خەڵکی دەڕازاندەوە، هەم بە وتنەوەی گۆرانییە فۆلکلۆریکەکان، بە مانەوەو و زێندوو ڕاگرتنی میلوودی و بەیت و گۆرانییە کۆنەکان خزمەتی کرد.
ئەگەرچی حوسێن گەناوی وەکوو زۆربەی هونەرمەندانی کورد، بەتایبەتی بەرەی فۆلکلۆربێژ، بە بێدەنگی و گیرگرفتی زۆرەوە ژیانیان بەسەر دەبرد.
بەڵام ماوەی چەند ساڵە ئەنجومەنی ئەدەبی و چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبی شاری دێولان بە پێی توانا و ئیمکانی خۆیان هەوڵی داوە ، کەسانێک وەکوو حوسێن گەناوی ، حەبیب ملەیی… هەتا لە ژیاندا ماوەن بەسەر بکا و رێزیان لێ بگرێ.
حوسێن گەناوی خەڵکی ئاوایی گەناوی شاری دێولانە و ماوەیە چەند ساڵە نیشتەجێ ئەو شارە بوو، کە پێش‌نیوەڕۆی رۆژی هەینی بە یەکجاری ماڵاوایی لە ژیان کرد.
گیانی لە ئارامیدا بنوێ.

11/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان