فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئامریکا ڕایگەیاندووە، جیا لەوەی کە سەخترین گەمارۆوە ئابوورییەکان دژی ڕێژیمی ئێران پەسند دەکەم و دەبێ سەرلەنوێ دانوستان بکەین، جەختی کردووەتە کە ئامریکا دەبێ بتوانێت پایەگا نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانیش بپشکنێت.

دانڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، تەنیا دوو ڕۆژ دوای هاتنەدەر لە بەرجام لە کۆبوونەوەیەکی هەڵبژاردنەکانی ئیالەتی "ئیندیانا" ڕایگەیاند، کە هیوادارین لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بگەینە ڕێککەوتنی عادڵانه.

هەواڵدەریی "ئێن.بی.سی" بڵاوی کردووەتەوە، ترامپ کە بۆ یەکێک لە بەربژێرەکانی کۆماریخوازی سێنای ئامریکا بانگەشەی دەکرد، جەختی کردەوە کە دەبێ لە ڕێککەوتنی نوێدا لەگەڵ ڕێژیمی ئێران، ئامریکا بتوانێت پایەگا نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانیش بپشکنێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کردووە، کە بەرجام جێگەی شەرمی ئامریکایە و جەختی کردەوە، کە ڕێژیمی ئێران لە کاتی دانوستانەکاندا ١٠ مەلەوانی ئامریکایی دەسبەسەر کرد و لە پێش چاوی دنیادا سووکایەتی پێ کردن.

دانڵد ترامپ، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە وتاری خۆیدا لە پێش کامێرای میدیا و هەواڵنێراندا، بە فەرمی بڕیاری هاتنەدەری لە ڕێککەوتنی بەرجامدا ڕاگەیاند و ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بۆ هەمیشە چووە ناو مێژووەوە.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش ئامریکا ٩ کەس و کۆمپانیای سەر به ڕێژیمی ئێرانی خستە نێو لیستەی گەمارۆوە ئابوورییەکانەوە.

١٤/٥/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان