فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

له تێکڕای شارەکانی ئێران و کوردستان، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستای قوتابخانەکان، مانگرتنی گشتی بەڕێوەچوو.


بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، مامۆستایانی ناڕازی لە سەرتاسەری ئێراندا بە هاتنە سەر شەقام، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون.

مامۆستایانی شارەکانی تاران، ساری، کرماشان، قورووە، دیواندەڕە، شیراز، کازروون، ئیسفەهان، مەریوان، تەورێز و خۆڕەمئاوا لەو شارانە بوون کە ناڕەزایەتییان لە هەمبەر خرابی ژیان و گوزەڕانیان دەربڕی.

لە شارەکانی کوردستان، مامۆستایان بە چوونە بەردەم ئیدارەی پەروەدە و بە هەڵگرتنی پلاکارد و نووسراوە، ناڕەزایەتیی خۆیان لە دۆخی خراپی مووچە و ژیانی خۆیان دەبڕی.

ئامانجی فەرهەنگیان ناڕازیی لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا، بەدوای بانگەوازی "شۆرای هاوئاهەنگی کانوونی سێنفی مامۆستایانی ئێران" بەڕێوەچووه و ناڕەزایەتی مامۆستایان "کەمیی پارە تەرخان کراوەکان بۆ بارهێنان و مووچەی خوار ژێر هێڵی هەژاری" ڕاگەیەندراوە.

لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا که لە بەردەم بینای پەروەردە و بارهێنانی شارەکانی ئێران و ڕێکخراوی بەرنامە و بوودجە بەڕێوەچوو، مامۆستایان لەگەڵ هەڵسوکەوتی هێزە ئینتزامییەکان بەرەڕوو بوونەوە و لەو پەیوەندییەدا، چەندین مامۆستا دەسبەسەر کراون.

شوناسی مامۆستایانی دەسبەسەر کراوە بەم چەشنە ڕاگەیەندراوە: "محەممەد تەقی فەلاحی،بەڕێوەبەری کانوونی سێنفی شاری تاران، محەممەد حەبیبی، ئیسماعیل گرامی، عەلی زولفی، عەلی پیروز، محەممەد حەسەن‌پوور و ڕەسووڵ بوداقی".

یەکێک لە ئەندامانی هەیئەت مودیرەی کانوونی سێنفیی مامۆستایانی شاری تاران، لە تویتێری شەخسیی خۆیدا باسی لە لێدانی "وحشیانە"ی هێزە ئینتزامییەکان له هێندێک لە بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەی شاری تاران کرد.

لە بڕیار‌نامەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی فەرهەنگیاندا هاتووە، پێڕانەگەیشتن بە ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی خانەنشین و دامەزراو، پشتگوێ خستنی چۆنیەتی بارهێنان لە قوتابخانەکان نیشانەی ئەوەیه کە پەروەردە و بارهێنان لە ئەولەویەتی ناوەندەکانی دەسەڵات و بەرپرسانی دەوڵەتی دا نییە".

بەپێی ئامارەکان، لە وڵاتی ئێراندا نزیک بە ١ میلیۆن و نیو مامۆستا ئەرکی وانە وتنەوە بە ١٤ میلیۆن قوتابیان لە ئەستۆیە.

11/5/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان