فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە هۆی خۆڵبارینەوە بەشێک لە قوتابخانەکانی کوردستان داخران.
رۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر خۆڵبارینی باشووری کوردستان، رۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتەوەو بۆ بە هۆی داخرانی قوتابخانەکانی شارەکانی سەردەشت و سەقز، سنە، مەریوان، سەوڵاوا ، بانە، ئیلام و چەند شوێنێکی دیکە.
بەشی پێوەندییەکانی ئیدارەی گشتیی پەروەردە و ڕاهێنانی سنە، رایگەیاند : قوتابخانەکانی شارو دێهاتەکانی ئەو پارێزگایە بەهۆی پیس‌بوونی هەوا، لە هەردوو شیفتی پێش‌نیوەڕو وپاشنیوەڕۆ، پشوویەو منداڵان لە ماڵەوە بمێنەوە.
خۆڵبارین یەکێک لە گرفتە ژینگەییەکانی ناوچە سنوورییەکانە کە چەند ساڵە زیاتر بووەو ئێران، کەمتەرخەمیی‌ بەرپرسانی عێراق بە هۆکارەی زیادبوونی دەزانێت.
وەدەنگ هاتنی بەرپرسانی ژینگە و وەزارەتی تەندروستی لەکاتێکدا بوو کە ساڵی رابردوو ئەو خۆڵبارینە گەیشتە تاران و گرفتی بۆ خەڵکی پایتەخت سازکرد.
جێی‌ئاماژەیە هۆکاری سەرەکیی خۆڵبارین، هەستانی تەپ وتۆزی دەشت و بیابانەکانی عێراقە کە هەریمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان و چەند پارێزگای دیکەی ئێران دەگرێتەبەر و، بۆ سەر تەندروستی منداڵان و بەساڵاچوواندا، مەترسیدارە.

٢٨/١٠/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان