بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی خەزەڵوەر، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شارۆچکەی نێی سەر بە شاری مەریوان بە ناوی (جەماڵ گەرامی)، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکار و شێوەی دەستبەسەر کردنی ناوبراو و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی، هیچ هەواڵێک بڵاونەکراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە، بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە کوردە لە ڕۆژی ڕابردووەوە چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنیەتیی و قەزاییەکانیان کردووە بەڵام هیچ وڵامێکیان لە سەر چارەنووسی ناوبراو پێ نەدراوەتەوە.
٢٦/١٠/٢٠١٨