فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نووسەر و لێکۆڵەرێکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە، خەڵاتی ئەدەبیات و زانستی مرۆیی بونیادی ئاشتیی جیهانیی لە زانکۆی جورج واشنگتۆن وەرگرت.

رۆژی شەممە، ٥ی خەزەڵوەری ٩٧ی هەتاوی، کامیل ئەحمەدی خەڵکناس و لێکۆڵەری بوارەکانی فەرهەنگی ناوچەیی، منداڵان و ژنان و مافی کەمینەکان، لە کێبڕکێ لە گەڵ لێکۆڵەرانی میسر، کێنیا، بریتانیا و ئامریکادا، وەکوو براوەی یەکەمی خەڵاتی ئەدەبیات و زانستی مرۆیی بونیادی ئاشتیی جیهانی لە زانکۆی جۆرج واشنگتۆن هەڵبژێردرا.

ئەحمەدی کە بڕوانامەی لێزانیی خۆی لە ئینگلیس وەرگرتووە، لە بەشی ئەدەبیاتدا بە هۆی ئەنجامی لێکۆڵینەوە و نووسینی کتێبەکانی بە ناوەکانی"قتل‌هاى ناموسى"، "بەنام سنت، پژوهشی جامع در باب ختنه زنان در ایران"، "طنین سکوت، پژوهشی جامع در باب ازدواج کودکان"، "خانەای با در باز، پژوهشی جامع در باب ازدواج سفید" ، "تغییر هویت، تحقيقى بر هويت كوردهاى ايزدى در عراق، كوردستان عراق و سوريه " و ...و لە بەشی زانستی ئینسانیدا بۆ لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە ڕەگەز، منداڵان و کەمینەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا وەکوو یەکێک لە بەربژێرانی ئەم خەڵاتە دیاری کرابوو.
بونیادی ئاشتیی جیهانی کە ئێن جی ئۆیەکی تایبەت بە کاروباری ژنانی پەنابەرە و لە ساڵی ١٩٨١ەوە دامەزراوە، هەموو ساڵێک لە بەشەکانی پەروەردە و بارهێنان، زانستی سیاسی، یاسا، پزیشکی و تەندروستی، ئەدەبیات و زانستی مرۆیی، دەنگەبەرەکان، هونەر و ... ئەم خەڵاتە پێشکەش بە لێکۆڵەرانی جیهان دەکات.

کامیل ئەحمەدی پێشتریش توانیویە خەڵاتی "نامووس"ی IKWRO و زانکۆی مافی لەندەن، خەڵاتی "افتخار"ی کومیتەی کۆمەڵایەتیی ئافریقا IAC و "اتنوگرافی"ی باشترین لێکۆڵینەوەی قەوم نگاری مۆزەی شەرقی لەندەن HMS لە کومیتەی میراتی فەرهەنگی ئورووپا بە دەست بێنێت.

ناوبراو لە فەیسبووکی تایبەتیی خۆیدا سەبارەت بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە نووسیویەتی: خەڵاتەکەم پێشکەش دەکەم بەو کەسانەی کە هاوکار و هاوڕێم بوون، بە تایبەت ئەوانەی کە ڕاسییە تاڵەکانی ژیانی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوەکان لە بەر دەستمدا دانا کە بوون بە گرینگترین توخمە ئاماری، شیکاریەکان و هەروەها هۆکاری تێگەیشتن بۆ من، کە ئەگەر قسەکان و متمانەی ئەوان نەبایە، من هیچکات نەمدەتوانی لەم جێگایەدا بم.

28/10/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان