عەتا قەرەداغی
له ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش و برسی و ئازادیخوازى ئێران، چی حكومه‌تی تۆتالیتارى شیعه مه‌زهه‌بی ئێران بڕوخێت یان له ناوخۆى ئێران‌دا ببێته شه‌ڕى ناوخۆ به تایبه‌تی كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه سوپاى ئێران بداته پاڵ جه‌ماوه‌رو دژى هێزه میلیشیا مه‌زهه‌بیه‌كان بووه‌ستێـته‌وه، ئه‌وا حكومه‌تی ئێران ته‌واو لاواز ده‌بێت و هه‌موو هێزه‌كانی پاسدار‌و به‌سیج و میلیشیاكانی تر كه بڵاوه‌ى پێكردوون به عێراق و سوریا‌و لوبنان و یه‌مه‌ندا به ناچارى پاشه‌كشه‌یان پێده‌كرێته‌وه بۆ پاراستنی قوم و تاران یان باشتر وایه بڵین بۆ پاراستنی رژێم. له‌بارێكی وه‌هاشدا ده‌بێ چیتر ئاغاى قاسمی سلێمانی ئه‌ركی پاراستنی سه‌رانی رژێمه‌كه‌ی بگرێته ئه‌ستۆ.
ئه‌گه‌ر رووداوه‌كان به‌مجۆره شكانه‌وه ئه‌وا هه‌م ئه‌سه‌دو هه‌م حوسیه‌كان و هه‌م رژێمه شیعه مه‌زهه‌به پرۆئێرانیهكهى عێراق به ئه‌ندازه‌یه‌ك لاواز ده‌بن نه‌ك ناتوانن به‌و لوتبهرزییهى ئێستایانه‌وه بمێننه‌وه ره‌نگه نه‌توانن پارێزگارى له‌خۆیشیان بكه‌ن. سه‌ره‌تای ئه‌و لاوازیه به ئێستاى حكومه‌تی شیعه‌ى عێراقه‌وه دیاره.
كاتێ عه‌بادى ئێستا باریكی كردووته‌وه‌و باسی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد ده‌كات هه‌ست به‌و مه‌ترسیه ده‌كات كه سه‌رقاڵبوونی ئێران به كێشه‌كانی ناوخۆوه چی كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی بۆ سه‌ر حكومه‌ته شیعه‌كه‌ى ئه‌مان ده‌بێت و ره‌نگه ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكی عێراقیش به‌ره‌و ته‌قینه‌وه بچێت.
هه‌روه‌ها كاتێ مالیكی ئێستا وه‌كو فریشته خۆى به‌رامبه‌ر به كورد نیشان ده‌دات، راسته به‌شێكی بۆ فریودانی كورده تا له هه‌ڵبژاردنی داهاتووى عێراقدا ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه