ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ 10ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٦ی ھەتاوی(٣٠ی مارسی ١٩٤٧) کە تێیدا پێشەوا قازی محەمەد سەرکۆماری کوردستان، حەمەحوسێن خانی سەیف قازی(ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم سەدر قازی (برای پێشەوا) بە دوای حوکم دران لە دوو دادگای نایاسایی و فەرمایشیدا بەدەستی دوژمنانی گەلی کورد لە چوارچرای شاری مەھاباد، واتە ھەر لەو شوێنەی کە ٢ی رێبەندانی ١٣٢٤ھەتاوی (٢٢ مانگی ژانویە ١٩٤٦) کۆماری کوردستان لێی راگەیەندرابوو، لە سێدارە دران و شەھید کران.
پێشەوا قازی محەمەد ساڵی ١٩٠٠ی زایینی لە بنەماڵەیەکی ناسراو و گەورەی کۆمەڵایەتی و ئایینی لە مەهاباد لەدایک بووە. قازی محەمەد لە منداڵی و لاویدا زۆر خولیای زانست و فێر