به‌ختیار مام شێخ
عیراق چی دەوێت؟
لە دامەزراندنی عیراقەوە هەتا ئەمڕۆ سەرجەم حکومەتەکانی ئەم وڵاتە ناوە ناوە بۆ چەند ساڵێک بێدەنگ بوون، پاشانیش هەر کاتێک هێزیان پەیداکردۆتەوە ئاگر و ئاسنیان بەسەر کورددا باراندووە.
لە پاش وەستانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عیراق و ئێران لە هاوینی 1988 سەدام حوسێنی دکتاتۆری عیراق تووشی لە خۆباییبوونێکی بێ وێنە بوو، دەستبەجێ هەموو لەشکرەکەی بۆ وێرانکردنی کوردستان نارد، لە هاوینی 1990 یش کویتی داگیرکرد, کە دواتریش بوو بە هۆی نەهامەتیەکی زۆر بۆ سەرجەم عیراقییەکان و لە ناوچوونی سەدام و دەستەڵاتەکەی. دیارە عەرەبی عیراق پەند لە مێژوو وەرناگرن و هەرگیز نایانەویێت فێربن، بۆیە هەمان ڕێکاری سەربازی و فەرهەنگی فەرهوود بۆ سڕینەوەی کورد پیادە دەکەن.
لەبەر ئەوەی کورد گەلێکی خۆشباوەڕ و بێ پشت و پەنايه، دوابەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و سەدام حوسێن لە 2003 بە ئومێدێکی زۆر گەوەرەوە جارێکێ تر چوونەوە بەغدا، لەبەر ئەوەی لەو باوەڕە نەبوون کە جارێکی تر حکومەتێکی تایفی دیکتاتۆری لەم وڵاتەدا درووستبێتەوە، بەڵام دیسان هەڵەبوون.
عیراقی ئێرانی، دەیەوەت تاقيکرنەوەی حیزبوڵڵای لوبنانی بۆ کۆنترۆلکردنی گشت جومگەکانی وڵات لە ڕێگەی تاقمێکی تایفی تیرۆرستی وەک حەشدی شەعبی لە کوردستان و عیڕاقدا دووبارە بکاتەوە، (حیزبوڵڵا سەرەتا کامیرای چاودێری لە فڕۆکەخانەی بەیروت دانا، لە پاشان لە هەموو شوێنێکی گرنگ, بۆئەوەی
بەدران ئەحمەد حەبیب
هەر لە دەسوەکاربوونیەوە لە دەستپێکی ئەم ساڵەی وا تەواو دەبێ، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ یەکبینە پاتەی دەکاتەوە کەوا حەزی لە دانیشتن و ئاخاوتنی رووبەڕوو لەگەڵ مەزنی کۆریای باکور کیم جۆنگ ئوون و بڕاندنەوەی تەنگژەی نێوانیانە بە خۆشی و بە ئاشتی. بە پێچەوانەی ئەوە، لە تەنگژەی وەل ئێران‌دا، لە سەردانەکەی مانگی ئایاری رابردوویەوە بۆ عەرەبی سعوودیە، ترامپ خۆی و کاربگێڕییەکەی، زیاتر بە لای شەڕدا دەیشکێننەوە نەک ئاشتی. لەو رۆژانەی بۆریدا سەرکۆماری فرەنسا ئەمانۆیل مارکۆن وتی "ئەم تەنگژەیە وەک ئێستای خۆی بڕوات، ئێران دەکات بە کۆریای باکور”، واتە لە هەڕەشەکردن و لاملیدا.
بەڵام ئەوەی خوویان و روونە، کێشەی ئەمەریکا لەگەڵ ئێران‌دا تەنیا کێشەی هێزی ناوکەیی نییە تاوەکو هەندێک لا خۆیان بێلایەن بگرن لەوەدا ئاخۆ رێککەوتنی ناوکەیی لە نێوان ئەو وڵاتە و وڵاتەیلی زلهێزدا باش رۆییوەتە رێوە یان نا؟ ئەو کێشەیە، هەروەها دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵی تێکدەرانەی ئێران و دەسوەردانی لە ناوەخۆی زۆربەی وڵاتەیلی رۆهەڵاتی ناوین و بوونی بە هەڕەشە بۆ ئیسڕائیل و خوتی ئەمەریکا خۆی وێڕای ئەو وڵاتەیلەی بەرژەوەندیی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دەپارێزن لە سەروو گشتیانەوە سعوودی عەرەبیە. لە تەنگژەی قەتەردا پێش چەند مانگێک، کاربگێڕیی ترامپ پشتی ریازی گرت. دوای ئەوە، وەزیری دەرەکیی ئەمەریکا ڕۆڵی ناوبژیی نێوان بەغدا و ریازی گێڕا بۆ راکیشانی دووەمیان بە لای یەکەمدا لەو ململانەیەی بەڕێوەیە لە نێوان سعوودی عەرەبیە و کۆماری ئیسلامی‌دا روو بدات. لە تەنگژەی سووریاشدا، هیچ کاتێک لەو شەش ساڵەی لێرەوپێشدا ئەمەریکا ئەوەندەی ئێستا تەبای
هاوڕێ نه‌هرۆ
دیاره زۆر كتێب نووسراوه له‌باره‌ی سایكۆلۆجیای جه‌ماوه‌ر، وه‌ك ئه‌وه‌ی ویلهایم رایش كه جورج گرابیشی وه‌ری گێڕاوه، هه‌ندێ نووسراوی ئه‌م دواییه‌ی فرۆید، به‌ڵام فرۆید وه‌ك خاوه‌ن قوتابخانه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ده‌روونی، لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌ره‌تا له‌باره‌ی تاك بوو وه‌ك نه‌ستی مرۆڤ، دواتر ئه‌م تیۆرییانه‌ی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵ پێڕه‌و كرد، بۆیه ده‌ڵێن نووسینه‌كانی فرۆید له‌باره‌ی سایكۆلۆجیای ده‌سته‌جه‌معی، جێی متمانه نییه به‌هۆی نه‌خۆشی و پیرییه‌وه. من لێره‌دا زیاتر دووپات له‌سه‌ر كتێبی سایكۆلۆجیای جه‌ماوه‌ر كه له‌لایه‌ن غوستاف لۆبۆنه‌وه نووسراوه ده‌كه‌م، سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌و جیاوازییه بزانین كه له نێوان، سایكۆلۆجیای كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆجیای جهماعیدایه.
ئه‌مه‌ی دواییان لقێكه له‌وه‌ی پێشوویان، له ڕاستیدا غوستاف زۆر پشتی پێ نابه‌سترێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی ره‌گه‌ز ده‌كا له‌رووی رۆشنبیری و میژوویییهوه، بۆ نموونه ده‌ڵێ ئه‌مه‌ریكییه‌كان حه‌زیان به دیموكراسییه‌ته، ئینگلیزه‌كان حه‌زیان به‌ئازادییه، فڕه‌نسییه‌كان حه‌زیان به یه‌كسانییه، گه‌لانی لاتینی حه‌زیان به‌وه‌یه ناوه‌ندی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌یان ببات، به‌هه‌ر حاڵ ئێمه بیروڕاكانی ده‌خه‌ینه روو، پێی وایه تاك هوشیار و به‌ئاگایه كاتێ خۆی ده‌خزێنێته نێو ریزه‌كانی جه‌ماوه‌ر تیایدا ده‌توێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی نائاگا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كا، حاڵه‌تی نه‌ست به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، لایه‌نی عه‌قڵ و هوشیاری له ده‌ست ده‌دات و ده‌كه‌وێته ژێر ئیعاز و ئیحای جه‌ماوه‌ره‌وه كه تێكڕایان له سه‌ركرده‌یه‌كه‌وه یان ڕابهرێكی به تواناوه هان ده‌درێن و ده‌جووڵێنرێن، له شوێنێك دا ده‌ڵێ جه‌ماوه‌ر وه‌ك كۆمه‌ڵی ئه‌سپن له نێو تهوێڵهیهكدا، یه‌كێكیان بحیلێنێ ئه‌وانی تریش دهحێلێنن، یا وه‌ك مێگه‌له مه‌ڕێك وان یه‌كێكیان بترسێ ئه‌وانی تریش ده‌ترسن. به‌واتایه‌كی تر
نووری بێخاڵی
كورد له‌و ناوه‌دا كه فریوی دۆستایه‌تیی ئه‌مه‌ریكای خوارد و زۆرترین قوربانیی مرۆیی له‌سه‌ر سینی زێڕ پێشكه‌ش به پڕۆژه كۆڵۆنیالییه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كرد، ئێسته له‌و دۆخه‌دایه كه ده‌یبینین. ئه‌مه بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی وڵاتانی (توونس، لیبیا، میسر، سووریا، لبنان و)یش هه‌ر ڕاسته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه كاره‌سات و تراجیدیای كورد له‌و گه‌لانه جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌رین و دواجار هه‌ر دێنه‌وه سه‌ر یه‌كه‌ی ژیان، به‌ڵام كوردی بێ نیشتمان و سنوور و سه‌روه‌ری، ده‌بێ بۆ 100 ساڵی تر ئه‌و باجه بدات. ئینجا ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌ندێ له (سیاسییه حه‌كیمه‌كانی كورد!) زۆر باسیان له‌وه كرد و ده‌كه‌ن كه دنیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌ری ده‌كه‌ن، نه‌ك له‌گه‌ڵ گه‌لان. بۆیه نابێ ئه‌مڕۆ تووشی شۆك بن و سه‌یریان به‌م دۆخه بێت كه به‌سه‌ر كورد هێنراوه!
له دوای ڕووداوه‌كانی شه‌ڕی یه‌كه‌م و دووه‌می كه‌نداو (داگیركردنی كوێت له لایه‌ن عێراق)، تا ڕووخاندنی سه‌دام و ڕژێمی به‌عس، هه‌تا به‌هاری عه‌ره‌بی، ئه‌وه ته‌نیا سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد بوو فریوی دۆستایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی خوارد. فریوخواردنێك وه‌ك شانازیش به گه‌لی خۆیانیان فرۆشته‌وه، به‌وه‌ی هه‌نووكه پێشمه‌رگه له جیاتی هه‌موو دنیا شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات، دنیا و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا كورد به ته‌نیا جێ ناهێڵن، ئیتر كورد بووه هێزێكی كاریگه‌ری ناوچه‌كه و حیساب بۆ كرا‌و، هێزێك ده‌توانێ هاوسه‌نگیی هاوكێشه و ڕووداوه‌كان له ناوچه‌كه‌دا بگۆڕێ و زۆری تریش له‌م دروشم و وڕێنانه. تا ئه‌و ڕۆژه‌ی
حەمە فەریق حەسەن
تۆ خاوەنی هەر پلە و پایەیەکی کۆمەڵایەتی بیت، چەندت لە موڵک و ماڵی دونیا هەبێت، هێشتا هەر کەسیەتیت ناتەواوە، ئەگەر تۆ ڕۆژانە بەشوێنداچوونت نەبێت و نەخوێنییەوە. کتێب خوێندنەوە یەکێکە لە مەرجەکانی کەسیەتیی سەرکەوتوو. تۆ ئەگەر نەخوێنییەوە، ئەوا بە وڵات، مێژوو، کو‌لتوور و ئایینی خۆیشت نامۆیت. وەک ئەو تاکە نامۆیە وایت، تازە لە وڵاتێکی خۆرئاوادا، بە پەنابەر وەرگیرابێت، کە هێشتا تەقەی سەری دێت و زمانی وڵاتی دووەم فێر نەبووە.
من لەوە دڵنیام کە 99%ی ئەو کوردە موسڵمانانەی کە سەریان بچێت نوێژیان ناچێت، نازانن ئیسلام چەند مەزهەبی باوەڕپێکراوی هەیە و ناوی ئەو مەزهەبانەیش چین! جا کە ئەوان یەک لەباری ئایینیی خۆیان ئەوەندە کۆڵەوار و نەشارەزا بن، ئەوا دڵنیا بە هیچ سەبارەت بە ئایینەکانی عیسایی و یارسانی و ئێزدی نازانن، کە لە نیشتمانێکدا ماڵ بە ماڵەوە پێکەوە دەژین. ئایا لەجێیە تۆ کە باپیرە دێرینەکانت زەردەشتی بووبن، کەچی تۆی نەوەی نوێ، هیچ سەبارەت بەو ئایینە دێرینە نەزانیت، لە حاڵێکدا ئەگەر تۆ لێ ببڕێیت و ڕۆژانە ساتێک بۆ خوێندنەوە تەرخان بکەیت، ئەوا دەتوانیت بەئاسانی بەسەر ئەم کێماسییەدا زاڵ ببیت.
بیرت بێت، خوێندنەوە دەمانباتەوە بۆ ئامێزی ئەفسووناویی
وت ووێژی سەردار زەنگنە لەگەڵ چالاکی سیاسی یارسان بەشیر ئەمیر خانی سەبارەت بە جەژنی خاوەنکارو هێندیک بابەتی پەیوەندیدار بە ئائینی یاری.
بەشیر ئەمیر خانی:چۆنکە ئائینی یاری ئائینێکی ڕەسەنی کوردیە دژمنانی گەلی کورد زۆرتر دژایەتی ئەم ئائینە دەکەن ودەیانهەوێ ڕۆڵەکانی کورد لە ناسنامەی خۆیان دووربکەون.
جناب ئەمیر خانی پێشەکی هاتنی جەژن خاوەنکار لە جنابت و گشتێ باوەڕدارەیل وە ئائین یاری پیرۆزبایی و بمارک ئویشم و جۆر یە کمین پرسیار لەلێد توام لوتف بکەی جواو بەیدە پێمان کە خاونکار وە چە واتا‌و مەعناێگەو خەڵک یارسان ئڕالەێ ڕۆژە جەژن گرن ؟
ج: ڕێز و هورمەت ئەڕا ئیوە کە زامەت کێشاین و باسێک لە مەوردو باوەت خاونکار وەل من داشتوین. من هەوڵ دەم وە پاێ توانام جواو پرسیارەکان بیەم.
پێشەکی جەژن خاونکار و سێ ڕوژەێ یاری جەژن یری ڕوی وە باوەڕدارەیل یاری،گشت مردم یارسان پیروزبایی ویشم.
بەڵێهەر ئەو جۆرە کە جنابت ئڕا ناسان نم ئشارە وە پێ کردی من زیاتر لە دە ساڵ ئەندام کمیتەێ مەرکزی جنبش دمکراتیک یارسان و لە شونێ سازمان دمکراتیک یارسان بیمە. چەندین ساڵ وەڕیوەبەر سایت یارسان میدیا،خوەرهەلات نیوز و سایتگەڵێکتر بیمە و ئیستایچ جور فعال سیاسی و ڕوژنامەوان فعالیت کەم و کمیتە مەرکزی سازمان
ئازاد جوندیانی
دواجار حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئیئتلافێكی حكومی به‌ره به‌یانی 25ى ئوكتۆبه‌ری 2017 بڕیاڕی سڕكردنی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی وه‌ك پێشنیازێك خسته‌ڕوو. ئاشكرایه كه ئه‌م بڕیاره له‌ژێر گووشارێكی سه‌ربازی، ئابووری، دپلۆماسی عیراقی (شیعه‌و سونه)، ناوچه‌یی (شیعه‌و سونه), عه‌ره‌بی (راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی بڕیاره‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌ب), نێوده‌وڵه‌تی (نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به هه‌موو رێكخراوه وابهستهكانیهوه، یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش) و هه‌روا وڵاته گه‌وره‌كانی وه‌ك ئهمریكاو به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا و هیتر، هه‌روا گووشاری مه‌رجه‌عیاتی شیعی (ئایه‌توڵڵا سیستانی، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی و مهرجهعیاتهكانی تریشیان) سونی (ئه‌زهه‌ر) و بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردنی مه‌رجه‌عیاتی ئاینی مه‌سیحی (فاتیكان، كه‌نیسه‌ی ئه‌رته‌دۆكسی رۆژهه‌ڵات و كه‌نیسه سه‌ربه‌خۆكانی تریشیان له سه‌رتاسه‌ری دنیا)، ناوخۆی كوردستان (ئه‌وانه‌ی سات و سه‌ودایان له‌گه‌ڵ به‌غدادا كرد‌و به‌وانه‌شه‌وه كه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه دژی ریفراندۆم بوون یان دیدیان به شێوه‌یه‌كی تاكتیكی و ته‌نیا بایی ئه‌وه كوردستانی بوون، كه له‌ناو شه‌قامی نێوخۆدا تۆمه‌تبار نه‌كرێن و
نووسینی: ساسان عەونی
سەرۆکایەتی میللەتێکی بێ دەوڵەت لە جوگرافیای رۆژهەڵاتێک کە جگە لە چیاکان دۆستی تری تێدا نیە، دەبێ چ شارەزایی پێویست بێت بۆ رۆیشتن و گوزەرکردن لە ناو کێڵگەی مینە چێنراوەکانی دۆستان لە پێش دوژمنان؟.
دروستکردنی بڕوا بەخۆبوون بۆ میللەتێکی دابەشکراو، وێڕای جەوری سنوورەکان، ئەرکی ئەو کەسە مێژووکردانەیە کە دەتوانن ئەو تەوژمە لەناو دڵان دروست بکەن و وایان لێبکات بێ پەروا، بە سەری بەرزەوە، بە شانازیەوە بڵێن قوربان ئێمەش کوردین.
بەرز راگرتنی پیرۆزترین ناوی کوردستان (پێشمەرگە) و بەگەورەیی هێشتنەوەی شکۆی، بە سیمبولکردنی بەرگ و جامانەکەی، هەر لە سەنگەرەکانی بەرگریەوە تا کۆشکەکانی دروستکردنی بڕیار لە دونیا، بەو قەناعەتە چەسپاوە دەکرێت کە بڕوای پێشمەرگانەیە.
گڕدانەوەی هەستی نەتەوەیی خامۆشکراو و جۆشدانەوەی لە دڵی ملیۆنان و هەزاران هەزار گەنج تەنها بەو رێبەرانە دەکرێت کە ووشەکانیان کاردانەوەی راستەقینە لە ناو دڵان دروست دەکات و
ئاكۆ محەممەد
ئێستا كورد بە قۆناخێكی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت ، بەڵام ئەو سەختییە هەرەسی لەدوا نییە ، بەڵكو هەستانەوە و بەهێزبوونەوەی لە دوایە . فراوانبوونەوەی گۆڕەپانی كاری سیاسی و رابەرایەتی بەڕێز كاك مەسعوودیش یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی ئەو زوو هەستانەوەیەی كوردستان . ئەوانەی شایەتحال یان ئاگاداری كاری بارزانین لە پێداگیری لە دیاریكردن و چەسپاندنی فیدرالی لە بڕیاری پەرلەمانی كوردستان لەساڵی 1992 و لە كۆنگرەی ئۆپۆزیسیۆنی عێراق لە لەندەن و دەستووری عێراقدا ، دەزانن ئەوكات كاری بارزانی زۆر فراوانتربووە لە عێراق و ناوچەكەدا لەسەردەمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا ، بەهۆی هەندێ پابەندییەوە كە دەبووایە پێیانەوە پابەندبێت .
هەر لەبەرئەوەشە ، دوای بڕیاری بارزانی بە رازینەبوون بە بەردەوامبوون لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا (هەرچەندە بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی شوورا بەبێ درێژكردنەوە لە پەرلەمان دەیتوانی تاوەكو هەڵبژاردنە گشتییەكان بەردەوامبێت) ، ئێستا ناوەندە فەرمی و سیاسییە باڵادەستەكانی عێراق دەزانن كە كوردستان دەكەوێتە قۆناخێكی بەهێزترەوە، چونكە كەسایەتی و پێگەی جەماوەری و سیاسی بارزانی بەو بڕیارەی وەك سەردەمی پێش وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەورەتر دەبێتەوە . تەنانەت هەندێك لەناوەندە عێراقییەكانیش گوتوویانە: ئێمە پێش ئەو بڕیارە یەك مەرجەعمان هەبوو كە سیستانییە ، ئێستا بوون بە دوو . بەڵام لەگەڵ ئەوەدا بارزانی رۆڵی سەرەكی لە بڕیاردانی سیاسی و چاودێریكردنی جێبەجێكردنیشیدا
فەرید زامدار
دواى چه‌ند ڕۆژێك و پاش ڕیفراندۆمه مێژووییه‌كه‌ى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان، هێزه شهڕانگێزهكانى عێراق به حه‌شدى شهعبىییەوە، هێرشیان كرده سه‌ر شار و شارۆچكه كێشه له‌سه‌ره‌كان و هه‌ر له شارى خورماتووه‌وه تا ده‌گاته شارى كه‌ركووك، ده‌ستیان به کوشتن و وێرانكردن و سووتاندنى موڵك و ماڵى هاووڵاتییانى كورد و تاڵان و بڕۆى ئه‌و هاووڵاتییانه و ئاواره‌بوونیان بۆ ناوچه‌كانى كه‌لار و گه‌رمیان و هه‌ولێر و سلێمانى و حه‌ڵاڵكردنى خوێنى مرۆڤى كورد، ئەنجامدانی ریفراندۆمیشیان کرد بیانوو بۆ ئەو دەستدرێژییە.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه عه‌بادى و داروده‌سته‌كه‌ى و ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراقى شیعه، ڕۆژانه بانگه‌وازى ئازادى و دیموكراسیه‌ت له عێراقى نوێى دواى (سەدام)دا ده‌كه‌ن.
من یه‌كێكم له‌و (سێ- چوار) ملیۆن كورده‌ى ده‌نگم داوه به (به‌ڵێ) و لێیشى په‌شیمان نیم، چونكه ئه‌و ده‌نگه سه‌روه‌رییه‌كى گه‌وره‌یه بۆ خۆم و بۆ كوردستان و به‌رگرى له‌و (به‌ڵێ)یه‌ى خۆم ده‌كه‌م، حه‌ق وایه هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌نگیان به (به‌ڵێ) داوه به‌رگرى له‌و (به‌ڵێ)یه‌ى خۆیان بكه‌ن و دوژمنان دڵخۆش نه‌كه‌ن. بۆیە پێویستە سه‌ره‌ڕاى هه‌ڵه سیاسییه‌كان
ئاوات قادری
دەستەوەستان چاوەڕێی مەرگی دەنگمان نەکەین و دەنگێک بین بۆ سەرجەم بەندکراوانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەوڕۆ لە تاریکخانەکانی ڕێژێمی ئیسلامیی ئێران‌دا یا چاوەڕێی ئەوەن ئەو بەرەبەیانییە شوومە بێت کە مۆمی ژیانیان بکوژێنێتەوە و بچنە بن داری ئێعدام و پەتی سێدارە و کۆتایی بەو چاوەڕێیە بێت بۆ هەمیشە یا خود ئەوانەی کە پێیان وتراوە بۆ هەتاهەتایە دەبێت ئەو بەندیخانە جێگا و مەکانتان بێت، بەبێ هیچ مافێکی مرۆیی و بگرە زۆریش پڕ ئازارتر، وە بەشێکی زۆری دیکە لە بەندکراوانی سیاسیی کە بە دەیان ساڵ حوکمی ناعادڵانەی ژیان لە بەندیخانەکانیان بە سەردا سەپاوە، هاوڕێیان و نیشتماندۆستان، خوێنەرانی هێژا، تەواوی ئەو ئازیزانەی کە ئێستە بەو شێوەیە ئازار دەکێشن و هەموو ئەو قوربانیانە بە وانەشەوە کە دەیان ساڵ لە گیان بەخت کردنیان لە ڕێگەی ئازادی بۆ گەڵی مافخوراو و زوڵم لێکراوی کورد تێپەر بووە، هەموویان لە پێناو بیر و باوەڕیان و خۆشەویستی و خزمەت بە گەل و نیشتمان گەیشتوونەتە ئەو ڕۆژە، ئەوان ئەوەی لە دەستیان هات کردیان، بەڵام ئێستە بێبەش بوون لە هەموو ئەو مافەی کە وەکوو مرۆڤ دەبێ هەیان بێت.
پڕئازارتر لە هەموو شتێک ئەوەیە کە بەندکراوە سیاسییەکانی کوردستان کاتێک کە لە شەودرەنگانێک لە بەندیخانەکان یا لە ئیدارەی ئیتلاعات لە سێدارە دەدرێن، تەنانەت تەرمەکانیشیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان ناکرێتەوە و دیار نییە لە چ شوێنێکی نادیار بەبێ هیچ مەراسمێک و کۆڕیادێک لە لایەن بنەماڵەکانیان بە شێوازێکی نامرۆڤانە بەکۆمەڵ بە خاک دەسپێردرێن و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی گیانبەخت کراوان و پرسیار لە بارەی شوێنی تەرمەکان هیچ وڵامێکیان
شه‌فیق بانیشارى
ئه‌وه‌ى له 16ى ئۆكتۆبه‌ر ڕوویدا، كاره‌ساتێكى گه‌وره بوو لهدهروونى هه‌موو كوردێك، وه‌ك ئه‌و گوته كوردییه كه ده‌گوترێ به‌وێنه‌ى ئه‌وه‌ی له ئاسمانه‌وه فڕێم بده‌نه زه‌وی، ئاوا شۆك بووم. كاریگه‌رى له‌ده‌ستدان و بهدهستهوهدانى ئه‌و هه‌موو خاكه‌ى كوردستان كه خوێنى دوو هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مانى تێدا ڕۆچوو، له‌و ساته‌وه هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م بنووسم له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانه‌وه، باسه‌كان له نیوه دێڕى یه‌كه‌مدا به كۆتای ده‌گه‌ن، لێ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاوه لێم ڕوونه پلانێكه بۆ نه‌هێشتنى ئه‌زموونى ده‌سته‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان و یه‌كخستنه‌وه‌ى یه‌كپارچه‌یى عێراق بهداخهوهكه هه‌ندێ خه‌ڵك دڵخۆشن له‌مه‌ڕ بانگه‌شه‌كانى حكوومه‌تى به‌غدا و عه‌بادى له‌باره‌ى چه‌سپاندنى ده‌سته‌ڵاته كارگێڕییه‌كانى له هه‌رێمى كوردستان كه سه‌ره‌تاكه‌ى له كه‌ركووكى كوردستانه‌وه ده‌ستى پێ كرد و كۆتاكه‌ى ئه‌جێندا و مرادى ئه‌و له زاخۆ و هه‌ورامانه. به‌ڵام ئه‌وكۆمه‌ڵه كه‌س و ده‌زگایانه بێ ئاگان له مه‌رام و ئامانجى عه‌بادى و پێیان وایه به‌ته‌نیا ده‌ست به‌سه‌راگرتنى خاڵه سنووریی و فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌ڵمه‌ت و پلانه شۆڤێنى و هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌ى به‌غدا كۆتای دێت، به‌ڵام به تێڕوانینى من به خوێندنه‌وه‌ى به‌یان و ڕاگهیهنراوهكانیان دیاره كه ئه‌وان مه‌به‌ستیان له‌ناوبردنى ههیلهل و ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستانه كه سه‌ره‌تاكه‌ى به سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كان له حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌ست پێ ده‌كات و كۆتاكه‌ى به نه‌هێشتن یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان دێت.
بۆ به‌رچاوڕوونى و تێگه‌شتن له ڕاستیى ئه‌م باسه، له كۆتا ڕاگه‌یه‌نراوى نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرى عێراقداهاتووه كه له‌سه‌ره‌تاى مانگى یه‌كى ساڵی تازه‌وه، بودجه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان به ڕاسته‌وخۆ بۆ پارێزگاكان ده‌درێت. واته بودجه‌و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان به حكوومه‌تى هه‌رێم نادرێت، به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه
محەممەد سلێمانی
سڕکردنی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم بەدواوی رووداوەکانی ئەومداویانەدا، دەرئەنجامی نسکۆیەکی گەورەی سیاسی و نەتەوەیی بوو بۆ گەلی کوردستان بەگشتی و
سەرکردایەتی سیاسی کورد لە باشوور بە تایبەتی. ئامانج لەو هەڵپەسارنە ئەوەیە کە بتوانن لە گەڵ حکوومەتی ناوەندی بکەونەوە گفتووگۆی سیاسی بەمەبەستی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر و کۆتایی هێنان بە شەر لە نێوان هەرێم و ناوەنددا. ئەوەی هەتا ئێرە دەیبینین حەیدەر عەبادی وڵامێکی ئەوتۆی نەبووە بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەئاشکرا داوایی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی گشتپرسی کوردستان دەکات و ئەگەر ئەوە نەکرێت، بەغدا رازی نابێت لە گەڵ کورد بکەوێتە گفتوو گۆی سیاسی. ئەوەلە کاتێکدایە کە ئەمریکا و فەرانسە و ڕێکخراوی گەلان، بەگەرمی پێشوازیان لە دەست پێسخەریەکانی کورد بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندی بەغدا و هەولێر کردوە. ئەگەر بێت وحەیدەر عەبادی بەو شێوەیە هەڵسوکەوتبکات و تەگبیر و رایی بە تاران و ئانکارا بێت، داهاتووی عێراق بەرەورووداوی ناخۆش دەبات و ڕەنگە ئیدارەی "ترامپ" ئەو جار بڕیار و قەراری سیاسیەکانی لە بەرژەوەندی پێگەی عەبادی و حکوومەتی ناوەندی بەغدا دا نەبێت. سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم جگە لەوەی بیرۆکەیەکی ئاقڵانی و ژیری سیاسی سەرکردایەتی کوردی دەردەخات، بەڵام بە دڵنیایەوە هەڵەیەکی دیکەی سیاسی و سەربازییە کورد دەیکات لە ئێستادا، چوونکی کاتێك باس لە "سڕ" کردنی ئەو پرۆسە دێمۆکراتیك و نەتەوەیە دەکرێ و بە قەرارێکی سیاسی ئیرادەی گەل دەخرێتەلاوە، بژاردەیەکی شیاو نیە. کورد بە ڕێگایتردا دەتوانیت
فەرهەنگ فەرەیدون نامدار
لایەنێک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنترۆڵ بکات هەموو جیهان کۆنترۆڵ دەکات، ناوچەکە سەرچاوەیەکی زۆری سروشتیی هەیە و گەورەترین و بەهێزترین ئیمپراتۆریەتە مێژووییەکان لەم ناوچەیەدا بوون، یان بەشێکیان هەبووە لەم ناوچەیە. ئێستا ئەمەریکا خەریکە بەرژەوەندییەکانی لەدەست دەچێت و هیلالی شیعی خەریکە دەگاتە دەریای ناوەڕاست و ڕووسیا یەکێکە لە یاریکەرە سەرەکییەکان لە ناوچەکە. سعوودیە بە هێزەکانی ئێران چواردەور دراوە، لەگەڵ گیرانی کەرکووک نیشانەیەکی پرسیاری زۆر گەورە کەوتە سەر دەسەڵات و هەژموونی ئەمەریکا و، ئێران ڕای گەیاند کە پلانەکانی ئەمەریکایان تێکشکاندووە.
ئێران لە کاتی دروستبوونییەوە تا ئێستا دروشمی دژە ئەمەریکایی بەرز کردووەتەوە و زۆر پێداگری لەسەر بیروڕاکەیان دەکەن. بیروڕاکەیان لەگەڵ سوننییەکان لە ناکۆکیدایە، بیروڕای ئێرانی لەگەڵ بیروڕای ئەمەریکا و رووسیا و ئەوروپا و تەنانەت چینیش ناگونجێت، ئێران لە هەوڵی قوتدانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و هەوڵی گەیشتن بە دەریای ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە دەدات. بەکارهێنانی زێڕ لەبری پترۆدۆلار لە هەناردکردنی نەوتەکەیدا و لە بازرگانییەکانیدا، ئێران وڵاتیكی زلهێزە لە ڕووی وزەوە، بۆیە لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان بازرگانیی هەیە. ئەمانە دەبێتە هۆی کاریگەریی زۆر خراپ لەسەر ئابووریی
مەجید حەقی
رۆژی 16.10.2017 لە مێژووی کوردستاندا وەک رۆژی شکانی شکۆی نەتەوایەتی و مرۆڤیی خەڵکی کوردستان لە بیر نەکراو دەمێنێتەوە. رۆژێک کە بەشێکی زۆر لە دەستکەوتەکانی دەیانساڵەی خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەی کورد لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا لە دەست چوون و کورد لە رووی جوغرافیەوە گەڕایەوە سەر خاڵی ساڵی 2003 و سنووری زوونی سەوز. رۆژێک کە غرووری پێشمەرگایەتی سووکایەتی پێکراو و هەستی هەموو کوردێک برینێکی قووڵی تێکەوت.
هەر لە رۆژی دوای رێفراندۆمی مێژوویی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی، نەیارانی کوردستان بەتایبەت سێ دەوڵەتی داگیرکەری نشتیمانی کوردان کەوتنە پیلانگێران و زەختخستن بۆ سەر کوردستان و بە هۆی بەرژەوەندیخوازی وڵاتانی "دۆستی کورد"یش ئەوان نەتەنیا پشتیوانیان لە مافی دیموکراتیکی خەڵکی کوردستان نەکرد، بەڵکوو لە باشترین حاڵەتدا بوونە تەماشاچی شانۆی پاراستنی "یەکیەتی و سەروەری خاکی عێراق". عێراقێک کە بە کردەوە لەساڵی 1991ەوە هەڵوەشاوە و تەنیا ناوێکە لەسەر کاغەز. وڵاتانی رۆژاوا بەهۆی ی بەرژەوەندیەکانیان، ئەوەی بەلای خۆیانەوە "وێنەی گەورە"یە دەبینن و لەو وێنە گەورەیەدا کورد لەوانەیە جێگایەکی بچووکی هەبێت و لە کاتی پێویستدا وەک داشەهارە "قارەمان" بەکاری ببەن. بەڵام لەبەرامبەر هەڵبژاردنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان لە گەڵ وڵاتانی سەرەرۆی ناوچە و پاراستنی "سەقامگیری ئورووپا" کە بۆخۆی بەدەست چەندین پرسی نەتەوایەتی وەک سکۆتلاند، کاتا‌لۆنیا، رۆژهەڵاتی ئوکراین، باسک